یه‌كه‌مین پاشماوه‌ی به‌به‌ردبوی دایناسۆڕێك كه به‌هۆی نه‌یزه‌كه‌كانه‌وه‌ مردوه‌، دۆزرایەوە

05:30 - 10/04/2022

6241جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زانایانی بواری پاشماوە به‌به‌ردبوه‌كان رایانگه‌یاند، پاشماوه‌ی دایناسۆڕێكی ده‌گمه‌نیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌نها نیوه‌ی لاشه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد پارێزراوه‌ و به‌شێوازێكه‌ كه‌ پێستی ئه‌و پاشماوه‌یه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌نجڕاكێش ماوه‌ته‌وه‌، هەروەها "ئه‌م پاشماوه‌یه‌ی رێگامان ده‌دات زانیاری زۆر ورد له‌سه‌ر رۆژی كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می دایناسۆڕه‌كان و ده‌ستپێكی سه‌رده‌می شیرده‌ره‌كان ئاشکرابكه‌ین".  

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، زانایانی بواری به‌به‌ردبوه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایانگه‌یاندوه‌، پاشماوه‌ی دایناسۆڕێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش پارێزراوه‌ و ته‌نانه‌ت ده‌كرێت توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر پێستی ئه‌و دایناسۆڕه‌ بكرێت، كه‌ به‌شی خواره‌وه‌ی له‌شی دایناسۆڕه‌كه‌یه‌.

 به‌شی سه‌ره‌وه‌ی دایناسۆڕه‌كه‌ دیار نه‌ماوه‌ وله‌ نیوه‌ی جه‌سته‌یه‌وه‌ بوه‌ به‌ دوبه‌شه‌وه‌
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، یه‌كێك له‌ كێشه‌كان كه‌ روبه‌رویان بوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ توێژینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پاشماوه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌یه‌كی دور له‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی نه‌یزه‌كه‌كه‌كانە له‌ رۆژی به‌ركه‌وتنیان به‌ زه‌ویدا، به‌ڵام به‌شی سه‌ره‌وه‌ی دایناسۆڕه‌كه‌ دیار نه‌ماوه‌ وله‌ نیوه‌ی جه‌سته‌یه‌وه‌ بوه‌ به‌ دوبه‌شه‌وه‌ ئه‌مه‌ش كه‌مێك ئاستەنگی له‌به‌رده‌م توێژینه‌وه‌كانیان دروست ده‌كات.
پێش 66 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی کەوتنەخوارەوەی نه‌یزه‌كەکان كه‌ ته‌واوی رێڕه‌وی ئه‌و نه‌یزه‌كانه‌ به‌ره‌وڕوی زه‌وی بو، كۆتایی به‌ سه‌رده‌می دایناسۆڕه‌كان هاێنا
باسیان له‌وه‌شكردوه‌، پێش 66 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی کەوتنەخوارەوەی نه‌یزه‌كەکان كه‌ ته‌واوی رێڕه‌وی ئه‌و نه‌یزه‌كانه‌ به‌ قه‌باره‌ و شێوه‌ی جیاوازه‌وه‌ به‌ره‌وڕوی زه‌وی هاتن، كۆتایی به‌ سه‌رده‌می دایناسۆڕه‌كان هات و له‌ توێژینه‌وه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و نه‌یزه‌كه‌ی كه‌ وێرانكارییه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌رده‌می شیرده‌ره‌كان ده‌ستی پێكرد. 
پاشماوه‌كه‌ زانیاری ورد له‌ خۆ ده‌گرێت و كار له‌سه‌ر ته‌واوی به‌شه‌كانی ئه‌م پاشماوه‌ به‌نرخه‌ ده‌كه‌ین

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، پرۆفیسۆر فێلپ مانیین له‌ زانكۆی مانچێسته‌ر رایگه‌یاند، "پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م پارچه‌ ده‌گمه‌نه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ده‌توانین زانیاری ورد له‌باره‌ی چۆنیه‌تی زیانه‌كانی ئه‌و رۆژه‌ی كۆتایی به‌ سه‌رده‌می دایناسۆڕه‌كان هێناوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش بدۆزینەوە، بەجۆرێک پاشماوه‌كه‌ زانیاری ورد له‌ خۆ ده‌گرێت و كار له‌سه‌ر ته‌واوی به‌شه‌كانی ئه‌م پاشماوه‌ به‌نرخه‌ ده‌كه‌ین".

نیشانەکردن

توێژینەوە