خه‌ندان-
پڕۆفیسۆر ئێندرو ئهداماتزكی، مامۆستا له زانكۆی وێست ئۆف ئینگلاند، رایگه‌یاند، پاش ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌سه‌ر قارچكه‌كان به‌تایبه‌ت قارچكی كوارگ، بۆیان ده‌ركه‌وتوه، كه قارچكه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا له رێگه‌ی چالاكیی كاره‌باییه‌وه ده‌دوێن و به‌لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ش ده‌ركه‌وتوه، كه 50 وشه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی The Sunی بریتانی، پڕۆفیسۆر ئێندرو ئهداماتزكی، رایگه‌یاندوه، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وتوه، كه قارچكه‌كان هاوشێوه‌ی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌دوێن، به‌تایبه‌تی قارچكی كوارگ زیاتر له 50 وشه ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.
پاش لێكدانه‌وه‌ی زمانه كاره‌باییه‌كانی نێوانیان، ئاشكرابو كه قارچكه‌كان له نێوان خۆیاندا ده‌دوێن
وتیشی، "پاش پێوانی چلاكییه كاره‌باییه‌كانی نێوان قارچكه‌كان و به‌تایبه‌ت له قارچكی كوارگدا، بۆمان ده‌ركه‌وت كه قارچكه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز پێكیانه‌وه ده‌به‌ستێت و پاش لێكدانه‌وه‌ی زمانه كاره‌باییه‌كانی نێوانیان، ئاشكرابو كه قارچكه‌كان له نێوان خۆیاندا ده‌دوێن و ته‌نانه‌ت ده‌توانن قارچكهكانی دیكه‌ش له خراپبونی كه‌شوهه‌وا ئاگاداربكه‌نه‌وه".
چالاكییه كاره‌باییه‌كان په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له بۆماوه‌یی قارچكی (كوارگ) و هاوشێوه‌كانیه‌وه هه‌یه، كه له پێكهاته‌ی رهگهكانیاندایه و ناوی مایسلیۆمه
ئه‌و پڕۆفیسۆره ده‌شڵێت، "ئه‌م شێوازه له به‌كارهێنانی چالاكییه كاره‌باییه‌كان په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له بۆماوه‌یی قارچكی (كوارگ) و هاوشێوه‌كانیه‌وه هه‌یه، كه له پێكهاته‌ی رهگهكانیاندایه و ناوی مایسلیۆمه، دریژترین گفتوگۆی كاره‌بایی-وشه له نێوان قارچكهكاندا نزیكی شه‌ش وشه ده‌بو".
ئه‌و وشانه‌ی به‌كاریده‌هێنن بگاته 50 وشه له‌لای قارچكی كوارگ، به‌ڵام له به‌شێكی دیكه‌ی قارچكهكانی دیكه‌دا ناگاته 15 تا 20 وشه
پرۆفیسۆر ئێندرو ئهداماتزكی ئاشكراشیكردوه، "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجمانه، ئه‌وه‌یه كه وشه‌سازی لای قارچكه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده و ده‌كرێت ئه‌و وشانه‌ی به‌كاریده‌هێنن بگاته 50 وشه له‌لای قارچكی كوارگ، به‌ڵام له به‌شێكی دیكه‌ی قارچكهكانی دیكه‌دا ناگاته 15 تا 20 وشه".