خەندان-
دمێتری كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، پێویسته ناتۆ و هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌خێرايی هاوكاری سه‌ربازی بگه‌یه‌ننه ئۆكرانیا له پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی نوێی روسیا پاش كشانه‌وه‌یان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كیێڤ.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، دمێتری كۆلیبا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ جێنس ستۆلتنبێرگ ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" رایگه‌یاند، له رۆژانی داهتودا ئۆكرانیا زیاتر پێویستی به پاڵپشتی سه‌ربازی ده‌بێت تا له به‌رگریكردن به‌رده‌وامبين.
پێویسته ناتۆ و ته‌واوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له رۆژانی داهاتودا هاوكاری زیاتر پێشكه‌ش وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن
وتیشی، "پێویسته ناتۆ و ته‌واوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له رۆژانی داهاتودا هاوكاری
زیاتر پێشكه‌ش وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن و ئه‌گه‌ر هاوكاریشمان نه‌كرێت ئه‌وا پێویسته له‌م چه‌ند رۆژه‌دا پێمان ڕابگهیەندرێت، چونكه ئه‌گه‌ر هاوكاریی سه‌ربازی دره‌نگ به هێزه‌كانمان بگات هاوڵاتیانمان زیاترروبهڕوی مه‌رگ ده‌بنه‌وه".
پێویستیمان به پاڵپشتی سه‌ربازی دیكه هه‌یه، چونكه هێزه‌كانی روسیا ئێستا شكاون و خه‌ریكی خۆ كۆكردنه‌وه‌ی خۆیانن
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له بهرگریكردنهكانمان به‌رده‌وامین، به‌ڵام پێویستیمان به پاڵپشتی سه‌ربازی دیكه هه‌یه، چونكه هێزه‌كانی روسیا ئێستا شكاون و خه‌ریكی خۆ كۆكردنه‌وه‌ن و له هه‌فته‌كانی داهاتوشدا هێرشێكی به‌رفراوان ده‌كه‌نه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و شار و شارۆچكه‌كانمان روبه‌روی وێرانبونێكی زیاتر ده‌بنه‌وه بۆیه پێویستمان به هاوكاری سه‌ربازی خێرا هه‌یه تا روبه‌ڕوی هه‌ر مه‌ترسییه‌كی هێزه‌كانی روسیا ببێنه‌وه".
هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ناتۆ و هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانیان به‌رده‌وامیان ده‌بێت
له به‌رامبه‌ریشدا جێنس ستۆلتنبێرگ رایگه‌یاند، هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ناتۆ و هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانیان به‌رده‌وامیان ده‌بێت و ئه‌م كۆبونه‌وه‌ی ناتۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا ده‌رباره‌ی پێویستییه سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرنیایه و له رۆژانی داهاتوشدا كاروانێكی سه‌ربازی نوێ به‌ره‌و ئۆكرانیا ره‌وانه ده‌كه‌ن.