خه‌ندان-
كۆمپانیای میوزیك پرۆدهكشنی سپۆتفای رایگه‌یاند، وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ هاوڵاتیانی ئۆكرانیا و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی روسیا، ئۆفیسی سه‌ره‌كی خۆیانیان له روسیا داخست و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سێرڤهرهكانیان له مۆسكۆ كارپێناكهنهوه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، كۆمپانیای میوزیك پرۆدهكشنی سپۆتفای له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ هاوڵاتیانی ئۆكرانیا و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی روسیا، ئۆفیسی سه‌ره‌كی خۆیانیان له روسیا داخست و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سێرڤهرهكانیان له مۆسكۆ كارپێناكهنهوه.
به‌ڵام دوای هێرشه‌كانی روسیا بڕیاری وه‌ستاندی سێرڤهراكانیان له‌و وڵاته راگه‌یاند
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه پێش ده‌ستپێكی ئه‌م جه‌نگه، كۆمپانیاكه‌یان خزمه‌تگوزاییه‌كانی تایبه‌ت به گۆرانی و میوزیكی له روسیا، ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و وڵاتانه خستبوه به‌رده‌ستی گوێ‌گران و هه‌وادارانی میوزیك و گۆرانی، به‌ڵام دوای هێرشه‌كانی روسیا بڕیاری وه‌ستاندی سێرڤهراكانیان له‌و وڵاته راگه‌یاند.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له به‌شێك له میدیاكانیان كراوه
كۆمپانیای میوزیك پرۆدهكشنی سپۆتفا ده‌ڵێت، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له به‌شێك له میدیاكانیان كراوه، به‌وه‌ی هه‌واڵی نادروستیان سه‌باره‌ت به روسیا بڵاوكردوه‌ته‌وه، ئه‌و كۆمپانیایه بریاریدا ته‌واوی سێرڤه‌ره‌كانی خۆی رابگرێت.
كۆمپانیاكه هه‌ڕه‌شه‌كانی روسیا و رێگریكردن له ئازادی به هێرشكردنه سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین ناوده‌بات
كۆمپانیاكه هه‌ڕه‌شه‌كانی روسیا و رێگریكردن له ئازادی به هێرشكردنه سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین ناوده‌بات، هه‌ربۆیه بڕیاریداوه نوسینگه‌ی كۆمپانیاكه له مۆسكۆ دابخات و ته‌واوی سێرڤه‌ر و خزمه‌تگوزاری و میدیاكانیان له روسیا رابگرن.