خەندان-
به‌رپرسانی باخچه‌ی پاراستنی ئاژەڵانی سوماترۆن ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایانگه‌یاند، یه‌كه‌م وه‌چه‌ی كه‌ركه‌ده‌نی سوماترۆنی ده‌گمه‌ن له ئێندونیزیا له‌دایك بو كه ئێستا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوندایه و كار له‌سه‌ر پاراستن و مانه‌وه‌ی ئه‌م كهركهدهنه ده‌كرێت كه له ته‌واوی جیهاندا ته‌نها 80 دانه‌یان ماوه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، به‌رپرسانی باخچه‌ی پاراستنی ئاژەڵانی سوماترۆن له ئێندونیزیا رایانگه‌یاندوه، یه‌كه‌مین نه‌وه‌ی كه‌ركه‌ده‌نێكی ده‌گمه‌ن له جۆری سوماترۆن له‌دایك بوه كه به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چێت.
كه‌ركه‌ده‌نی سوماترۆن یه‌كێكه له ئاژه‌ڵه ده‌گمه‌نه‌كانه و سه‌ر به‌خێزانی كه‌ركه‌ده‌نه‌كانه
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، كه‌ركه‌ده‌نی سوماترۆن یه‌كێكه له ئاژه‌ڵه ده‌گمه‌نه‌كانه و سه‌ر به‌خێزانی كه‌ركه‌ده‌نه‌كانه و له جه‌نگی جیهانی دوه‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ
ته‌نها 80 دانه له‌م كهركهدهنانه له ته‌واوی جیهاندا ماون.
هه‌مو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌ده‌ن تا بتوانن ئه‌م ئاژه‌ڵه ده‌گمه‌نه له مه‌ترسی له ناوچون بپارێزن
باسیان له‌وه‌شكردوه، هه‌مو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌ده‌ن تا بتوانن ئه‌م ئاژه‌ڵه ده‌گمه‌نه له مه‌ترسی له ناوچون بپارێزن كه ئێستا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوندایه.
كه‌ركه‌ده‌نی سوماترۆن، یه‌كێكه له كهركهدهنه ده‌گمه‌نه مودارهكان و به كه‌ركه‌ده‌نی مودار یان ئاسیاوی ناوده‌برێت و به‌یه‌كێك له‌و پێنج جۆره ده‌گمه‌نه‌ی كه‌ركه‌ده‌نه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت كه مه‌ترسی له‌ناوچونیان له‌سه‌ره و له ئێستاشدا كار له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌م جۆره كهركهدهنه ده‌گمه‌نه ده‌كرێت.