"هاوسەرگیریەکی نامۆ"..زاوا تەمەنی زیاتر لە سەدەیەکە

12:07 - 06/04/2022

18710جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەحاڵەتێکی دەگمەندا پیاوێکی تەمەن 103ساڵی عێراقی بۆ جاری سێیەم هاوسەرگیری کرد و بوکیش 66 ساڵ تەمەنی لە خۆی بچوکترە، بڵاوبونەوەی وێنەکانیشی کاردانەوەی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ئەمە سێیەمین جارە هاوسەرگیری دەکات

 عەبدولسەلام موخلیف فەرهود مەنسوری کوڕی زاواکە بە سایتی سکای نیوزی راگەیاندوە، باوکم لەدایکبوی ساڵی 1919یە، دانیشتوانی ناحیەی سۆمەری سەر بە پارێزگای دیوانیەیە، ئەمە سێیەمین جارە هاوسەرگیری دەکات، هاوسەری یەکەمی لەساڵی 1999 مردوە و دواتر هاوسەرگیریکردوەتەوە.

ئێمەش ئافرەتێکی گونجاومان بۆ دۆزیەوە، کە لەدایکبوی ساڵی 1985ە

رونیشیکردوەتەوە، کۆتایی ساڵی رابردو لەگەڵ هاوسەری دوەمی کێشەیان هەبوە، بۆیە هاوسەرەکەی چوەتەوە ماڵی باوکی، بۆیە داوای لێکردین کەسێکی دیکەی بۆ بدۆزینەوە و بۆ جاری سێیەم هاوسەرگیری بکاتەوە ئێمەش ئافرەتێکی گونجاومان بۆ دۆزیەوە، کە لەدایکبوی ساڵی 1985ە، ئاهەنگی مارەکردن و خەنەبەندانیشمان بە ئامادەبونی کەسوکار و خوشک و براکانمان ئەنجامداوە.

باوکی لە هاوسەری یەکەمی 10 منداڵی هەیە

بەوتەی عەبدولسەلام، باوکی لە هاوسەری یەکەمی 10 منداڵی هەیە، لەگەڵ ئەو تەمەنەی هەشیەتی توانایەکی باشی جەستەیی هەیە.

لەروداوێکی هاوشێوەدا لەساڵی 2020 پیاوێکی ئەردەنی تەمەن 103 ساڵ بەناوی عارف عەتیە هاوسەرگیریکرد.