هەواڵی ئەمڕۆ

لە موسڵ هێرشێکی خۆکوژی برینداربونی 8 سەرباز لێکەوتەوە

02:58 - 04/04/2022

2198جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە هێرشێکی خۆکوژی بازگەیەکی سوپای عێراق لەنزیک چیای نویکیت لەباشوری موسڵ بەئامانج گرت و لە ئەنجامدا 8 سەربازی سوپای عێراق برینداربون.

 لە ئەنجامیدا 8 سەربازی برینداربون
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە موسڵ رایگەیاند، لەکاتی پشکنینی ژمارەیەک هاوڵاتی لە  لەنزیک چیای نویکیتی لەباشوری موسڵ، هێرشێکی خۆکوژی بازگەکەی بەئامانج گرتوە، لە ئەنجامیشدا 8 سەربازی برینداربون.
ژمارەیەک ئەفسەر بە پلەی موقەدەم و ملازی یەک برینداربون

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەناو بریندارەکان ژمارەیەک ئەفسەر بە پلەی موقەدەم و ملازی یەک هەبون. 

دوەمین هێرشی موشەکییە لەسنوری پارێزگای نەینەوا لە 24 کاتژمێری رابردو

ئەمڕۆ دوشەممەش موشەکێک ئاڕاستەی گوندی خواجە لە ناحیەی وانەی باکوری موسڵ کرا، کە ئەوەش دوەمین هێرشی موشەکییە لەسنوری پارێزگای نەینەوا لە 24 کاتژمێری رابردو.

هێرشێکی موشەکی کراوەتەسەر ناوچەیەک لە گوندی خواجە

ماڵپەڕی شەفەق نیوزی لەسەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای نەینەواوە بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی موشەکی کراوەتەسەر ناوچەیەک لە گوندی خواجەی سەر بە ناحیەی وانە.

هێزە ئەمنییەکان شوێنێکی هەڵدانی موشەکیان دۆزیوەتەوە 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزە ئەمنییەکان شوێنێکی هەڵدانی موشەکیان دۆزیوەتەوە و موشەکێکی دیکەشیان دۆزیوەتەوە کە نەتەقێنراوە.

ژمارەیەک کاتیۆشا بەر دەوروبەری بنکەکە کەوتن، هێرشەکەش زیانی نەبوە

شەوی رابردوش بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناحیەی زێلکانی سنوری پارێزگای نەینەوا بۆردومانکرا و ژمارەیەک کاتیۆشا بەر دەوروبەری بنکەکە کەوتن، هێرشەکەش زیانی نەبوە.

نیشانەکردن

موسڵ عێراق