بنکەی سەربازی تورکیا لە زێلکان بۆردومانکرا

08:46 - 03/04/2022

4413جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئەمشەو بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناحیەی زێلکانی سنوری پارێزگای نەینەوا بۆردومانکرا و ژمارەیەک کاتیۆشا بەر دەوروبەری بنکەکە کەوتن، تائێستاش ئاماری زیانی هێرشەکە نازانرێت.

 موشەکەکان لە دەوروبەری بنکەکە کەوتونەتەخوارەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەسنوری نەینەوا بە کەناڵی سۆمەریەنیوزی راگەیاندوە، بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناحیەی زێلکان لە رێگەی موشەکەوە بەئامانج گیراوە و موشەکەکانیش لە دەوروبەری بنکەکە کەوتونەتەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای روداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنەکە و رێکاری ئەمنی توند گیراوەتەبەر.

   حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا بە ئاڕاستەکردنیان تۆمەتباردەکرێت

سەربازگەکەی تورکیا لە ساڵی 2015 لە سنوری ناحیەی زێلکان دامەزراوە و ساڵی رابردوش پێنج جار موشەکی ئاڕاستەی کراوە، لەو هێرشەشدا حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا بە ئاڕاستەکردنیان تۆمەتباردەکرێت.

نیشانەکردن

موسڵ