خهندان-
قائیمقامی ماوهت رایگهیاند، ئهمڕۆ شهممه تهرمی یهكێك لهو سێ گهنجه دۆزرایهوه كه ئێوارهی 21ی مانگی ئازاری ئەمساڵ كهوتنه ناو چەمی خەمەڵۆک.
تەرمی هەڵکەوت نوری دۆزرایەوە
كامهران حهسهن، قائیمقامی ماوهت بە خەندان-ی راگەیاند، تەرمی هەڵکەوت نوری، یەکێک لەو سێ گەنجەی ئێوارەی 21ی ئازار لە چەمی خهمهڵوک کەوتنەناو ئاوەوە دۆزرایەوە، تەرمەکەش بە نزیکەی دو کیلۆمەتر لە شوێنی روداوەکە دۆزراوەتەوە.
لەلایەن تیمەکانی غەواسی تەقتەق لەناو گۆمێکدا دۆزراوەتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە لەلایەن تیمەکانی غەواسی تەقتەق لەناو گۆمێکدا دۆزراوەتەوە، ئەو شوێنەش کە تەرمەکەی تێدا دۆزراوەتەوە پێی دەوترێت بەردەباز و چەند گۆمێکی تێدایە .
هەڵکەوت نوری لەدایکبوی 1992 بوە
گەنجەکان ناویان کۆسار نەوزاد، لەدایکبوی ساڵی 2000، دەرون رەئوف، لەدایکبوی 1995 و هەڵکەوت نوری، لەدایکبوی 1992ەو خەڵکی سنوری هەولێرە و هاوسەری خوشکی کۆسار نەوزادە و بە سەردان چوە بۆ ماوەت.
ئێستا دو کەسیان بێسەروشوێنن
روداوەکە لەکاتێکدا بوە کە رۆژی 21ی ئازار، هەڵکەوت چوەتە کەناری چەمەکە بۆ ئەوەی وێنە بگرێت، بەڵام کەوتوەتە ناو چەمەکەوە، دوای ئەوە کۆسار و دەرونیش بۆ رزگارکردنی، خۆیان هەڵداوەتە ناو چەمەکەوە و ئێستا دو کەسیان بێسەروشوێنن.