خەندان-
كۆمپانیای سامسۆنگ پاش هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا و وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ ئۆكرانیا، بڕیاری لابردنی پیتی "Z"ی له‌سه‌ر هه‌ردو به‌رهه‌می Galaxy Z Fold3 5G و Galaxy Z Flip3 5G راگه‌یه‌ند و چیتر پیتی "Z" له‌كاتی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی سامسۆنگ بونی نامێنێت.
كۆمپانیای سامسۆنگ پیتی "Z"ـی وه‌ك رێزێك له زنجیره‌ی مۆبایله‌كانی "Z - Zlod / Flip"ـی لابرد
ماڵپەڕی
Gsmarenaی تایبه‌ت به زانیارییه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكردوه‌ته‌وه، وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ ئۆكرانیا و ئۆكرانییه‌كان كۆمپانیای سامسۆنگ پیتی "Z"ـی وه‌ك رێزێك له زنجیره‌ی مۆبایله‌كانی "Z - Zlod / Flip"ـی لابرد.
له تەواوی په‌ڕه‌ی فه‌رمی و وێبسایته‌كانی وێبگه‌ری تایبه‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی سامسۆنگ به‌رهه‌مێكی نه‌ماوه به ناوی "Z - Zlod / Flip"
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له تەواوی په‌ڕه‌ی فه‌رمی و وێبسایته‌كانی وێبگه‌ری تایبه‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی سامسۆنگ به‌رهه‌مێكی نه‌ماوه به ناوی "Z - Zlod / Flip" و له ئێستاشدا ئه‌و به‌رهه‌مه چیتر به‌و ناوه‌وه ناتوانرێت له وێبسایته‌كانی كڕین و زانیارییه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان بدۆزرێته‌وه.
ماڵپەڕەکە باسی له‌وه‌شكردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی فه‌رمی سامسۆنگ له ئۆكرانیا تا ئێستا ناوی به‌رهه‌مه‌كه‌ی گۆڕانكاری پێ نه‌كردوه، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه ئاشكرایانكردوه كه به‌م زوانه ناوی ئه‌و به‌رهه‌مه له په‌ڕه‌ی فه‌رمی سامسۆنگ له ئۆكرانیاش ده‌گۆڕدرێت.
بڕیارەکەی کۆمپانیای سامسۆنگ هه‌نگاوێكه بۆ پاڵپشتیكردنی ئۆكرانیا پاش ئه‌وه‌ی له 24ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ به فه‌رمانی راسته‌وخۆی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا هێرشێكی به‌رفراوان له دۆنباس و چه‌ند ناوچه‌یه‌كه‌وه و له ژێرناوی "پارێزگاریكردن له ناوچه‌كانی دۆنباس" كرایه سه‌ر ئۆكرانیا و زۆربه‌ی زرێپۆشه‌كانی روسیا پیتی "Z"یان وه‌ك هێمایه‌ك بۆ هێرشه‌كه‌یان نه‌خشاندبو.