خەندان-
دو هاوسەری میسری دوای چەند کاتژمێرێک لە تەواوبونی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیان بەیەکەوە خۆیان لە نهۆمی دەیەمی شوقەی نیشتەجێبونەکەیانەوە فڕێدایە خوارەوە و دەستبەجێ مردن.
لە نهۆمی دەیەمی ئەو شوقەیەی تێیدا نیشتەجێبون خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە
سایتی ئەلعەرەبییە بڵاویکردوەتەوە، لەناوچەی تاڵبییەی میسر، دوای تێپەڕبونی چەند کاتژمێرێک بەسەر ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیاندا، لە نهۆمی دەیەمی ئەو شوقەیەی تێیدا نیشتەجێبون خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە و دەستبەجێ هەردوکیان مردون.
رونیشیکردوەتەوە، بوک ناوی(ع،ا)ە و تەمەنی 25ساڵە، زاواکەش ناوی(ا،م)، و تەمەنی 30ساڵە.
ئەوەی دەردەکەوێت لە روداوێکی تاوانکاری ناچێت
ئاشکراشیکردوە، ئەوەی دەردەکەوێت لە روداوێکی تاوانکاری ناچێت، وتەی کەسوکارەکەشیان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر وەردەگیرێت.