هۆنگ کۆنگ؛ تابوتی تەختە تەواوبو لەمەودوا لە کاغەز دروست دەکرێت

02:19 - 29/03/2022

5349جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەهۆی بەرزبونەوەی رێژەی مردوان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هۆنگ کۆنگی چین تابوتی دروستکراو لە تەختە تەواوبو و بڕیارە لە داهاتودا تابوتەکان لە کاغەز دروستبکرێن.

ەهۆی زۆری خواستەوە ناتوانرێت ئەو ژمارە زۆرە دروستبکرێت

بەشێک لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە دروستکردنی تابوت لە چین رایانگەیاند، لە چەند هەفتەی رابردودا بەهۆی بەرزبونەوەی رێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا داوای ژمارەیەکی زۆر لە تابوتی دروستکراو لە تەختە کراوە، بەڵام بەهۆی زۆری خواستەوە ناتوانرێت ئەو ژمارە زۆرە دروستبکرێت.

پێشنیاری دروستکردنی تابوتیان لە کاغەزێکی بەهێز کردوە کە دۆستی ژینگە بێت

رونیشیکردوەتەوە، بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە پێشنیاری دروستکردنی تابوتیان لە کاغەزێکی بەهێز کردوە کە دۆستی ژینگە بێت.

دەتوانرێت لە بەشی دەرەوەی دیزاین و نەخشی جیاوازی تێدا دروستبکرێت

لای خۆشیەوە کۆمپانیای لایف ئارت ئاسیا رایگەیاندوە، دەستیان بە دروستکردنی ئەو جۆرە تابوتە کردوە و دەتوانرێت لە بەشی دەرەوەی دیزاین و نەخشی جیاوازی تێدا دروستبکرێت.

ئاشکراشیکردوە، لە توانایاندا هەیە لەیەک رۆژدا 50 تابوتی لەو شێوەیە دروست بکەن.

لەماوەی هەفتەی رابردودا هۆنگ کۆنگ 200 حاڵەتی مردنی رۆژانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکردوە

لەماوەی هەفتەی رابردودا هۆنگ کۆنگ 200 حاڵەتی مردنی رۆژانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکردوە، کە بەشێی زۆریان کەسانی بەتەمەن و ئەو کەسانەن خۆیان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا نەکوتیوە.

بەرزبونەوەی رێژەی مردن لە شارەکە بوتە کۆی کەمبونەوەی تابوت و گۆڕ، با ناچاری ساردکەرەوەکان بۆ هەڵگرتنی تەرمەکان بەشێوەیەکی کاتی بەکاردەهێنرێت.

نیشانەکردن

جۆراوجۆر