خەندان-
جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، له پاڵپشتی هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌رده‌وام ده‌بن و بڕی یه‌ك بلیۆن دۆلار هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به كیێڤ ده‌كه‌ن، زیاتر له 100 هه‌زار ئۆكرانیش وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرن، واشنتن به هاوكاری هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" و یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای توندتر به‌سه‌ر 400 كه‌س و كۆمپانیای روسیدا ده‌سه‌پێنن.
جۆ بایدن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پاش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ناتۆ رایگه‌یاند، ماوه‌ی مانگێكه هێزه‌كانی روسیا هێرشێكی دوژمنكارانه‌یان كردوه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا و دوابه‌دوای ده‌ستپێكی روداوه‌كانی 24ی (شوبات/2)ی 2022 كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ناتۆیان له‌وباره‌یه‌وه ئەنجامدا سه‌باره‌ت به سێ خاڵی گرنگ، یه‌كێكیان پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی بو به ئۆكرانیا، دوه‌میان بریتیبو له سه‌پاندنی سزای توند به‌سه‌ر روسیا و خودی پوتین و سزادانی سه‌باره‌ت به‌و هێرشه نا ره‌وایانه‌ی كه دژ به ئۆكرانیا ئه‌نجامیدا، سێیه‌مین خاڵیش بریتیبو له بەدواداچون بۆ پێشهاته هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانمان له نزیك سنوره‌كانی ئۆكرانیا.
بڕیاریشمانداوه زیاتر له 100 هه‌زار هاوڵاتی ئۆكرانی له وڵاته‌كه‌مان وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ربگرین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌مڕۆش لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم كه یه‌ك بلیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا و هاوڵاتیانی ده‌كه‌ین كه به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م و كۆتایی بون، بڕیاریشمانداوه زیاتر له 100 هه‌زار هاوڵاتی ئۆكرانی له وڵاته‌كه‌مان وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ربگرین به‌شێوه‌یه‌ك هیچ خێزانیكی ئۆكرانی له یه‌كتر دانه‌بڕێنین".
زیاتر له 320 ملیۆن دۆلار پێشكه‌ش به ئۆكرانیا ده‌كه‌ین تا پارێزگاری له مافه‌كانی مرۆڤ بكات و دوباره ئۆكرانیا به بهێزتر و جوانتر خۆی بونیاد بنێته‌وه
جۆ بایدن باسی له‌وه‌شكردوه، "زیاتر له 320 ملیۆن دۆلار پێشكه‌ش به ئۆكرانیا ده‌كه‌ین تا پارێزگاری له مافه‌كانی مرۆڤ بكات و دوباره ئۆكرانیا به به‌هێزتر و جوانتر خۆی بونیاد بنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7، بڕیاری پێشكه‌شكردنی هاوكاری به كیێڤ له روی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك خۆراك و وزه دوپاتكردوه‌ته‌وه".
سزاكانمان 400 كه‌س و شوێن ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌تیش 300 په‌رله‌مانتاری روسی و كۆمپانیا سه‌ربازییه‌كان كه پێداویستی سه‌ربازی بۆ روسیا دابین ده‌كه‌ن
ئه‌وه‌شیخته‌ڕو، "سزای نوێمان شانبه‌شانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و هاوبه‌شه‌كانمان به‌سه‌ر روسیادا داوه و سزاكانیشمان 400 كه‌س و شوێن ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌تیش 300 په‌رله‌مانتاری روسی و كۆمپانیا سه‌ربازییه‌كان كه پێداویستی سه‌ربازی بۆ روسیا دابین ده‌كه‌ن، له‌ئێستادا هێزه‌كانی ئه‌مریكا به 100 هه‌زار سه‌ربازه‌وه پارێزگاری له سنوره‌كانی ناتۆ ده‌كات و چوار خاڵی نوێی سنوری ناتۆ له هه‌نگاریا، سلۆڤاكیا، بولگاریا و رۆمانیا كردوه‌ته‌وه و سنوره‌كانی ناتۆش له‌و وڵاتانه به‌هێزتر ده‌كه‌ین".