خەندان-
جێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، رێكخراوه‌كه‌یان به‌رده‌وامده‌بێت له پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی به ئۆكرانیا و بریاریشیانداوه هێزی زه‌مینی، سیستمی به‌رگری ئاسمانی، فڕۆكەی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكەی جه‌نگی له‌سه‌ر سنوره‌كانی بولگاریا، هه‌نگاریا، رۆمانیا و سلۆڤاكیا جێگیر بكه‌ن.
جێنس ستۆڵنتبێرگ، پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ناتۆ و G7 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌ندامانی ناتۆ یه‌كده‌نگن له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێویسته هاوكاری زیاتری هێزه‌كانی ئۆكرانیا بكه‌ن.
به‌رده‌وامده‌بین له پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا و سزای ئابوری زیاتر به‌سه‌ر روسیادا ده‌سه‌پێنین
وتیشی، "به‌رده‌وامده‌بین له پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا و سزای ئابوری زیاتر به‌سه‌ر روسیادا ده‌سه‌پێنین و ته‌واوی ئه‌ندامانی ناتۆش له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره یه‌كده‌نگن و بڕیاریشه سنوره‌كانی هه‌رچوار وڵاتی بولگاریا، هه‌نگاریا، رۆمانیا و سلۆڤاكیای ئه‌ندام له ناتۆ له‌روی سه‌ربازییه‌وه پاڵپشتیه‌كی زیاتر بكرێت".
بڕیارماندا به‌وه‌ی هێزی زه‌مینی و فڕۆكەی جه‌نگی له‌سه‌ر سنوره‌كانی نزیك له ئۆكرانیا جێگیربكه‌ین
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "بڕیارماندا به‌وه‌ی هێزی زه‌مینی، سیستمی به‌رگری ئاسمانی، فڕۆكەی بێفڕۆكه‌وان، هێزی ده‌ریایی و فڕۆكەی جه‌نگی له‌سه‌ر سنوره‌كانی نزیك له ئۆكرانیا جێگیربكه‌ین له پێناو پاراستنی سنوره‌كانی ناتۆ".
دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ئۆكرانیا له‌ڕوی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌پارێزین
جێنس ستۆڵنتبێرگ باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانیش دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ئۆكرانیا له‌ڕوی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌پارێزین و یارمه‌تیده‌رێكی سه‌رسه‌ختی ئۆكرانیاش ده‌بین سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و بایۆلۆژی دژ به هاوڵاتیانیانی".
پاڵپشتییه‌كانی ناتۆ بۆ ئۆكرانیا به‌رده‌وامیان ده‌بێت و هاوكارییه‌كانیش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكاری مرۆیی له‌خۆ ده‌گرن
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "پاڵپشتییه‌كانی ناتۆ بۆ ئۆكرانیا به‌رده‌وامیان ده‌بێت و هاوكارییه‌كانیش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكاری مرۆیی له‌خۆ ده‌گرن، ترسی ئێمه‌ش و ته‌واوی ئه‌وروپا و جیهانیش ئه‌وه‌یه كه روسیا پیلانێك دژ به ئۆكرانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی بگێڕێت و ئۆباڵی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژ به هێزه‌كانی خۆی له ئۆكرانیا بخاته سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵاتداران و هاوپه‌یمانانی ئۆكرانیا".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌ندامانی ناتۆ و زلهێزانی جیهان له G7 هۆشدارییان داوه‌ته چین به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هیچ رێگا چاره‌یه‌كی ئاشتیانه‌ی بۆ بارودۆخی ئێستا نییه، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش پێویست ناكات پاڵپشتی سه‌ربازیی و مادیی روسیا بكات.