خەندان-
جێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" رایگه‌یاند، پێویسته روسیا ده‌ست له لێدوانه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگرێت، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگه جه‌نگی به‌رامبه‌ر ناتۆ نییه، به‌ڵام روسیا ناتوانێت له جه‌نگی ئه‌تۆمیدا به‌رامبه‌ر ناتۆ براوه‌بێت.
به‌پێی ئاژانسی Reuters، جێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگرهیەكی رۆژنامه‌وانیدا باسی لەوەشکردوە، پێویسته روسیا ئه‌م لێدوانه مه‌ترسیدارانه سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی رابگرێت، چونكه ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه پارێزگاری له هاوبهشاكانیان ناكه‌ن، به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌ی ورد بۆ لێدوانه‌كان ده‌كه‌ن و له هه‌ر كاتێكدابێت ئه‌وان روبه‌ڕوی هه‌ر ههڕەشهیهك ده‌بنه‌وه كه بكرێته سه‌ر هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانیان.
پێویسته روسیا له‌وه‌تێبگات كه هه‌رگیز جه‌نگی ئه‌تۆم ناباته‌وه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به چه‌كی ئه‌تۆم هه‌ڕه‌شه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بكات
وتیشی، "پێویسته روسیا له‌وه‌تێبگات كه هه‌رگیز جه‌نگی ئه‌تۆم ناباته‌وه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به چه‌كی ئه‌تۆم هه‌ڕه‌شه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بكات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتۆ به‌شێك نییه له‌م جه‌نگە به‌ڵكو ته‌نها هاوكارییه مرۆیی و پرینسیپه ئه‌خلاقییه‌كان به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ر به ئۆكرانیا نیشانده‌دات".
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتۆ هێزه‌كانی خۆی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ناكات
ئەمینداری ناتۆ باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتۆ هێزه‌كانی خۆی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ناكات، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك پشتگیری خۆمان بۆ ئۆكرانیا دوپات ده‌كه‌ینه‌وه به‌رده‌وامیش ده‌بین له پێشكه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازی به‌و وڵاتە، به‌ڵام گرنگه روسیا له‌وه تێبگات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وێت ئه‌م جه‌نگه بۆ جه‌نگی روسیا و ناتۆ پەلبکێشێت".
پێشتر دیمیتری بیسكۆف، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا راگه‌یاندبو، ئه‌وان مانای ئاسایشی ناوخۆیان له‌لا به‌هاداره و ئه‌وه شتێكی ئاشكرایه، ده‌بێت هه‌مو ئه‌و هۆكارانه بخوێننه‌وه كه باس له پاڵنه‌ره‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم ده‌كەن، یه‌كێك له‌و پاڵنه‌رانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر بونی روس "وجود" كه ئه‌وەش له‌سه‌روی مانای ئاسایشی ناوخۆیه.