بەوێنە؛ 143 تەرم لە موسڵ دۆزرانەوە

09:06 - 22/03/2022

3598جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی موسڵ دۆزینەوەی 143 تەرمی لە شارەکەدا راگەیاند کە مێژوی کوژرانەکەیان بۆ کاتی ئازادکردنەوەی شارەکە لەدەستی داعش دەگەڕێتەوە.

لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لەگەڕەکی رەفاعی شاری موسڵ 143 تەرم دۆزراونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی موسڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لەگەڕەکی رەفاعی شاری موسڵ 143 تەرم دۆزراونەتەوە کە مێژوی کوژرانیان بۆ کاتی ئازادکردنەوەی شارەکە لەژێر دەستی چەکدارانی داعش دەگەڕێتەوە.
ئاشکراشیکردوە، تەرمەکان ناسنامەیان پێ نییە و بەشێکی زۆریان تەنها ئێسک و پروسکەکانیان ماوەتەوە.

 بەفەرمای دادوەر گۆڕەکە بەتەواوی هەڵدراوەتەوە

جەختیلەوەشکردوەتەوە، بەفەرمای دادوەر گۆڕەکە بەتەواوی هەڵدراوەتەوە و بەئامادەبونی لایەنە پەیوەندیدارەکان تەرمەکان دەرهێنراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی شارەکە کراوە بەمەبەستی ناسینەوەی ناسنامەکانیان.

لەدوای گرتنە دەستی شارەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، دەیان کەس کوژران و بێ سەروشوێن بون و تائێستاش تەرمی بەشێکی زۆریان نەدۆزراوەتەوە.

نیشانەکردن

موسڵ