خەندان-
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، 21ی ئازار کە یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆزە و بەواتای رۆژێکی نوێ و بەهار دێت، لەناو کلتوری زۆرێک لە گەلان هەیە بۆیە پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی تورک و گشت گەلانی جیھان دەکات.
رەجەب تەیب ئەردۆگان ئەمڕۆ دوشەممە لەپەیامێکدا باسی لەوەشکرد، "21ی ئازار یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆزە. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلەکەم دەکەم. بۆنەی نەورۆز کە بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ھەر وەک چۆن لەلای زۆرێک لە گەلانی جیھان یاد دەکرێتەوە، بە ھێمای ھاتنی بەھار دەدانرێت".
نەورۆز لە گەلەکەمان و گشت ھاوڕێیانی جوگرافیای نێو دڵمان پیرۆز دەکەم
ئاماژەی بەوەشکرد، "پیرۆزبایی نەورۆز کە موژدەی زیندبونەوەی سروشت و ھاتنی بەھارە، لە گەلەکەمان و گشت ھاوڕێیانی جوگرافیای نێو دڵمان پیرۆز دەکەم".
وشەی نەورۆز کە بە واتای رۆژی نوێ دێت دەیکەین بەدروشمی رۆژی نوێی جیھانی تەکنەلۆجیا
سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی پەیامی نەورۆزیش لە کۆڕبەندی تەکنەلۆجیای پەیوەندی و زانیاریی حزبەکەیدا وتی، وشەی نەورۆز کە بە واتای رۆژی نوێ دێت دەکەن بەدروشمی رۆژی نوێی جیھانی تەکنەلۆجیا و لاپەڕەیەکی تازە لە بواری تەکنەلۆجیا و زانست ھەڵدەدەنەوە.