خەندان-
حکومەتی کاتی ئەفغانستان کە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە پێکهێنراوە رایگەیاند، ئەوان رۆژی نەورزۆ وەک پشوی فەرمی دیاری ناکەن، بەڵام رێگریش لە هاوڵاتیان ناکەن ئەگەر بیانەوێت یادی نەورۆز بکەنەوە.
بەبۆنەی نەورزۆ پشوی فەرمی نابێت لە ئەفغانستان
یونس سدقی، وتەبێژی وەزارەتی کاری ئەفغانستان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە، سبەی دوشەممە بەبۆنەی نەورزۆ پشوی فەرمی نابێت لە ئەفغانستان و یادەکەش لەگەڵ بنەماکانی ئیسلام یەکناگرێتەوە، بەڵام رێگە بەو رێکخراو و لایەنانە دەدەن کە دەیانەوێت یادەکە ساز بکەن.
ئەگەر خەڵک بیانەوێت ئاهەنگ ساز بکەن، ئێمە رێگرییان لێناکەین
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە ئاهەنگ ساز ناکەین بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، بەڵام ئەگەر خەڵک بیەوێت ئاهەنگ ساز بکەن، ئێمە رێگرییان لێناکەین".
نەورۆز سەرەتای ساڵی نوێیە بە گوێرەی ڕۆژمێری هەتاوی کۆچیی کە ڕۆژمێری فەرمی ئەفغانستانە، بەڵام پێشوتر لە سەردەمی دەسەڵاتی تاڵیباندا 1996ـ 2001 نەورۆز قەدەغە کرابو بەهۆکاری ئەوەی کە بۆنەیەکی کۆنی "کافرانە و بۆ پەرستنی ئاگرە."