هەواڵی ئەمڕۆ

سەڵاحەدین بەهائەدین: دەبێت دەسەڵات بوێرانە بیر لە دەستلەکارکێشانەوە بکاتەوە

04:59 - 20/03/2022

1728جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، دەسەڵاتی هەرێم بەردەوامە لەتۆمارکردنی "شکست ودەستەوسانە لەچارەسەری قەیرانەکان"، بۆیە پێویستە لەبری پاساوهێنانەوە بوێرانە بیر لە دەستلەکارکێشانەوە بکاتەوە.

دەسەڵاتی هەرێم ناتوانێ تەنانەت موچەی فەرمانبەرانیش بدات
سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمڕۆ یەکشەممە لەپەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەشکردوە، "زۆر بەداخەوە، دەسەڵاتی هەرێم بەردەوامە لەتۆمارکردنی شکست ودەستەوسانە لەچارەسەری قەیرانەکان، بەجۆرێک ناتوانێ تەنانەت موچەی فەرمانبەران بدات".
ئەم سوکایەتیەی بە خانەنشینان دەکرێت لەسەرەی موچەدا لوتکەی فەشەلی دەسەڵاتە
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەم سوکایەتیەی بە خانەنشینان دەکرێت لەسەرەی موچەدا لوتکەی فەشەل و عارەو دەبێ دەسەڵات بوێرانە لەبری پاساوتاشین بیرلە دەستلەکارکێشانەوە بکاتەوە!".
دو خانه‌نشین كه‌وتونه‌ته‌ ژێره‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ كۆتایی به‌ژیانیان هاتوه‌
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 رایگه‌یاند، به‌هۆی دروستبونی قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆره‌وه‌ له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌بانكه‌كانی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان، دو خانه‌نشین كه‌وتونه‌ته‌ ژێره‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ كۆتایی به‌ژیانیان هاتوه‌.

نیشانەکردن

یەکگرتووی ئیسلامی