خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزانی سۆران رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له‌گه‌ڵ دو كه‌س چوه‌ته ده‌ره‌وه، له‌لایه‌ن باوكیه‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی لێكرا و كوژرا.
نه‌قیبی پۆلیس شێروان خالید وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزانی سۆران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 3:00ی شه‌وی رابردو ئاگارداركراینهوه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران به بونی ته‌رمی كچێك به‌ناوی (أ-ع-م) له‌دایكبوی 2007 كه پیشه‌ی خوێندكاره و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی قه‌زای سۆرانه.
له‌لایه‌ن باوكیه‌وه به چه‌كی كلاشینكۆف ده‌ستڕێژی گوله له‌و كچه كراوه
وتیشی، "له‌لایه‌ن باوكیه‌وه به چه‌كی كلاشینكۆف ده‌ستڕێژی گوله له‌و كچه كراوه و شه‌ش گوللـه‌ی به‌ركه‌وتوه و ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌ژیانی هاتوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆئه‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه گوایه له‌گه‌ڵ دو كه‌س چوه‌ته ده‌ره‌وه".
په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی به پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه، ئه‌و دو كه‌سه‌شی له‌گه‌ڵ كچه‌كه چونه‌ته ده‌ره‌وه خۆیان ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان كردوه".