خه‌ندان-
قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، له دو مانگی رابردودا دۆسیه‌یه‌كیان ئاماده‌كردوه كه موعاناتی هه‌مو سێكته‌ره‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی تیایه، له پێداویستی و چۆنێتی ته‌واوبونی رێكاره‌كانی به پارێزگابون، ئه‌وان وه‌كو ئیداره پارێزگان، به‌ڵام تا ئێستا كۆمه‌ڵێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیان بۆ ته‌واونه‌كراوه و هه‌ندێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیان هه‌یه كه‌می میلاكی هه‌یه به قائیمقامیه‌تیشه‌وه، ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر سهڵاحیهتێك لای ئێمه‌یه و نهمانخستبێته خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌وه به‌ڕاستی حه‌قه به‌ردبارانمان بكه‌ن، به‌ڵام لای ئێمه نیه، ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌یه شه‌ڕ ده‌كه‌ین و قسه ده‌كه‌ین".
نوخشه ناسیح، قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ خه‌ندان رایگه‌یاند، "یادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه خه‌مناكه بۆ ئێمه، به‌ڵام ده‌كرا ئه‌مڕۆژه خه‌مناكه وابكرایهتهوه كه به‌ره‌و ئه‌وه بڕۆیشتینایه كاری باش بكرێت بۆ هه‌ڵه‌بجه، ناڵێین كار نه‌كراوه و ته‌نها به پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه كارێكی جوان بو له‌ڕوی مه‌عنه‌وییه‌وه و هێزێكیدا به هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و كه‌مێك له ئازاره‌كانیان كه‌مبوه‌وه، به‌ڵام دوای حه‌وت ساڵ له به‌پارێزگابون ئێستا ده‌بوایه باسی ئه‌وه‌م بكردایه كه چی پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری زۆرمان كردوه و له ئاینده‌شدا پێویستیمان به چیه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیان بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ من باسی كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م".
حكومه‌تی هه‌رێم موبه‌ریری ئه‌و قه‌یرانه داراییهیە كه له دوای 2014ه‌وه روی له هه‌مو عێراق و به‌تایبه‌ت كوردستان كردوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "من وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك قسه ده‌كه‌م و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك لای من و جه‌نابی پارێزگاریش نه‌ماوه و روی ده‌ممان ده‌كه‌ینه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆمه‌ڵێك كێشه‌مان هه‌یه له‌ڕوی خزمه‌تگوزارییه‌وه كه پێداویستی به‌رده‌وامی هاونیشتیمانیانه و پێویست ناكات ئێمه وه‌كو ئیداره‌ش داوای بكه‌ین، پێویسته حكومه‌ت خۆی بیكات، له‌وانه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم موبه‌ریری ئه‌و قه‌یرانه داراییه بێت كه له دوای 2014ه‌وه روی له هه‌مو عێراق و به‌تایبه‌ت كوردستان كردوه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرا، چونكه ئێمه وه‌كو پارێزگا له‌كاتی قه‌یراندا دروستبوین، ده‌كرا هه‌مو ساڵێك بودجه‌یه‌كی تایبه‌تمان بۆ دابنرایه و ئێستا له‌ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت ساڵه‌دا پڕۆژه‌ی زۆرمان بۆ ده‌كرا".
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ربدات به دامه‌زراندنی 500 فه‌رمانبه‌ر بۆ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان
قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه باسی له‌وه‌شكرد، "له دو مانگی رابردودا دۆسیهیهكمان ئاماده‌كرد كه موعاناتی هه‌مو سێكته‌ره‌كانی تیایه، له پێداویستی و چۆنێتی ته‌واوبونی رێكاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه، ئێمه وه‌كو ئیداره پارێزگاین به‌ڵام تا ئێستا كۆمه‌ڵێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بۆ ته‌واونه‌كراوه، هه‌ندێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌یه كه‌می میلاكی هه‌یه به قائیمقامیهتهكهی ئێمه‌شه‌وه، بۆ نمونه پارێزگا دروستبوه، له‌سه‌ر میلاكی قائیمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دیكه دروستبوه واتا كه‌سمان بۆ دانه‌مه‌زراوه، ئه‌مه گرفتێكی گه‌وره‌یه له‌ڕوی كارگێڕییه‌وه كه پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ربدات به دامه‌زراندنی 500 فه‌رمانبه‌ر بۆ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان تا بتوانرێت ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی كه ماون دروستبكرێن و ئه‌وانه‌شی كه نه‌قسیان هه‌یه پڕبكرێنه‌وه".
دۆسیه‌ی منداڵه ونبوه‌كان زۆر گرنگ و حه‌ساسه، پێویسته لیژنه‌یه‌كی باڵا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دروستبكرێت
نوخشه ناسیح وتیشی، "پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری حه‌قێكی هه‌مو هاونیشتیمانییهكه له هه‌مو دنیا و كوردستانیشدا، كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی زۆر گرنگ هه‌یه بیرمانچوه، كه‌سوكاری شه‌هیدان و منداڵه ونبوه‌كان و تا ئێستاش هه‌ندێك له كه‌سوكاری شه‌هیدان زه‌ویان وه‌رنه‌گرتوه، دۆسیه‌ی منداڵه ونبوه‌كان زۆر گرنگ و حه‌ساسه، پێویسته لیژنه‌یه‌كی باڵا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دروستبكرێت كه سه‌ڵاحیه‌تی هه‌بێت و بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت و ئه‌م پڕۆسه‌یه زۆر قورسه و بودجه‌ی ده‌وێت و وائاسان نیه، له دادگاكانی دنیاشدا ئیسپاتكردنی ناسنامه یه‌كێكه له دۆسیه قورسه‌كان، ته‌نانه‌ت تا ئێستا به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیاییمان هه‌یه پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه".
ئه‌گه‌ر سهڵاحیهتێك لای ئێمه‌یه و نهمانخستبێته خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌وه به‌ڕاستی حه‌قه به‌ردبارانمان بكه‌ن
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌وان وه‌ك به‌رپرسانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چ به‌ڵێنێك ده‌ده‌ن كه له ماوه‌ی 9 مانگی ئه‌مساڵدا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، نوخشه ناسیح وتی، "ئه‌وه‌ی پێویست بوه دۆسیه‌كه‌مان خستوه‌ته به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاربدات، لای هه‌موان ئاشكرایه كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و دارایی براوه‌ته‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هیچی لای پارێزگار و ئێمه نیه تا بڵێین كه‌مته‌رخه‌م بوین، ئه‌گه‌ر سهڵاحیهتێك لای ئێمه‌یه و نهمانخستبێته خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌وه به‌ڕاستی حه‌قه به‌ردبارانمان بكه‌ن، به‌ڵام لای ئێمه نیه، ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌یه شه‌ڕ ده‌كه‌ین و قسه ده‌كه‌ین، كه ده‌سه‌ڵاته‌كه لای ئێمه نه‌بێت پێویسته داوا بكه‌ین و داواشمان كردوه و هه‌ر له فه‌رمانبه‌رێكه‌وه تاوه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داواكاری ئێمه‌ی له‌لایه".