خەندان-
جێنس ستۆلتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، وه‌ك رێكخراوه‌كه‌یان ناتوانن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی بڕیاری داخستنی ئاسمانی ئۆكرانیا بن، ده‌بێت له‌وه دڵنیا ببینه‌وه كه ئه‌م جه‌نگه سنوره‌كانی ئۆكرانیا جێناهێڵت.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC جێنس ستۆلتنبێرگ، له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، پێداچونه‌وه‌یه‌كی گشتی به پلان و ستراتیژی هێزه‌كانیان ده‌كه‌ن له نزیك سنوره‌كانی پۆڵندا و كار له‌سه‌ر به‌هێزكردن و كاراكردنی به‌رگری هێزەكانی ناتۆ ده‌كه‌ن و هێزی زیاتر و به‌رگری ئاسمانی دور مه‌وداش ده‌خه‌نه ئاماده‌باشییه‌وه.
وه‌ك ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌یان كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناتوانن پاڵپشتی داخستنی ئاسمانی ئۆكرانیا بكه‌ن
وتیشی، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌واوی جیهان روبه‌ڕوی به‌رپرسیارێتییه‌كی زۆربوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پاراستنی سنوره‌كانی ئۆكرانیا و هاوڵاتیانی، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌مان كۆدهنگین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناتوانین پاڵپشتی داخستنی ئاسمانی ئۆكرانیا بكه‌ین، چونكه ده‌بێت له‌وه دڵنیاببینه‌وه كه ئه‌م جه‌نگه سنوره‌كانی ئۆكرانیا جێناهێڵت".
بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا ببێتە به‌شێك له ناتۆ ده‌بێت بڕیار و سوربون له‌و باره‌یه‌وه نیشانبدات و له ئێستاشدا ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دات
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "پێشتر ئۆكرانیا به‌شێك بوه له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه، پێویست ناكات هیچ كه‌س و وڵاتێكی دیكه به‌رژه‌وه‌ندی و داهاتوی ئه‌وان دیاری بكات،
ئۆكرانیا وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیە و بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له ناتۆ ده‌بێت بڕیار و سوربون له‌و باره‌یه‌وه نیشانبدات و له ئێستاشدا ئه‌و كاره ئه‌نجام دەدات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتریش رێكخراوی ناتۆ و ئه‌مریكا، ئۆكرانیایان نا‌ئومێد كردبو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ناتوانن بڕیاری ناوچه‌ی دژه فڕین بۆ کیێڤ جێبه‌جێبكه‌ن، چونكه ئه‌و کارە هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی روسیای لەگەڵ ناتۆ و ئه‌وروپای لێده‌كه‌وێته‌وه.