خه‌ندان-
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوایكرد، په‌له بكرێت یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه و رایگه‌یاند، سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنین بۆ ئه‌و گیانه بێتاوانانه‌ی له كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌دا بونه قوربانی.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنین بۆ ئه‌و گیانه بێتاوانانه‌ی له كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌دا بونه قوربانی، له‌م یاده‌دا خه‌بات و قوبانیدانی گه‌لی كوردیشمان وه‌بیردێنینه‌وه".
له‌م یاده‌دا داوا ده‌كه‌ین په‌له بكرێت له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بۆ به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه
وتیشی،"له‌م یاده‌دا داوا ده‌كه‌ین په‌له بكرێت له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بۆ به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك رێزێك بۆ شه‌هیدان و دانیشتوانه‌كه‌ی".
16ی ئازاری ساڵی 1988 و لە دواهەفتەکانی وەرزی زستانی ئەو ساڵەدا، شاری هەڵەبجە کەوتە بەرهێرش و شاڵاوی رژێمی بەعسی روخاو و لە رێگەی چەندین فڕۆکەی جەنگییەوە چەکی کیمیاوی کۆکوژی بەسەر خەڵکی شارەکەیدا داباراند، لە ئەنجامیشدا زیاد لە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون و هەزاران کەسیش بریندار بون، هەروەها تەواوی دانیشتوانەکەی لە چنگی مەرگ بەرەو شارەکانی ئێران رۆیشتن و ئاوارە بون.
کۆڵنەدان و ژیاندۆستی خەڵکی شارەکە رێگری لەو هەوڵەکرد و جارێکی دیکە شارەکە گەشەی پێدرایەوە
هەرچەندە دوای کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، رژێمی بەعس هەوڵیدا دور لە چاو راگەیاندنە جیهانییەکان، سیمای شارستانیەت وبەردەوام بونی ژیان لە شارەکەدا بسڕێتەوە، بەڵام کۆڵنەدان و ژیاندۆستی خەڵکی شارەکە رێگری لەو هەوڵەکرد و جارێکی دیکە شارەکە گەشەی پێدرایەوە.