خەندان-
وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا "كرێملین" رایگه‌یاند، به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی داوای هاوكاری سه‌ربازییان له وڵاتی چین نه‌كردوه و هێزه‌كانیان په‌یوه‌ستن به كاتێكی دیاریكراو له كۆتایهێنان به ئۆپراسیۆنه‌كانیان له ئۆكرانیا و ده‌شڵێت، " ڤلادمێر پوتین، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌مان نیگه‌رانه له پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی به ئۆكرانیا".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، دمێتری پیسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا "كرێملین" ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاندوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاته‌كه‌ی داوای هاوكاری سه‌ربازی له وڵاتی چین نه‌كردوه و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باسی له داواكاری روسیا له چین بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی به‌درۆ خسته‌وه.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوازه‌كان وڵاته‌كه‌مان داوای هاوكاری سه‌ربازی پاڵپشتی و پشتیوانی له هێزه‌كانی چین نه‌كردوه
وتیشی، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوازه‌كان وڵاته‌كه‌مان داوای هاوكاری سه‌ربازی پاڵپشتی و پشتیوانی له هێزه‌كانی چین نه‌كردوه و هێزه‌ی وڵاته‌كه‌مان پابه‌نده به پلانێكی تۆكمه و رێوشوێنه‌كانی ئۆپارسیۆنه‌كانمان له ئۆكرانیا له‌سه‌ر كاتێكی دیاریكراو به‌نده".
یه‌كێتی ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكان هه‌وڵده‌ده‌ن كه هێزه‌كانمان به‌ره‌و بۆمبارانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیانی ئۆكرانیا رابكێشن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكان بە ته‌واوی هه‌وڵده‌ده‌ن كه هێزه‌كانمان به‌ره‌و بۆمبارانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیانی ئۆكرانیا رابكێشن و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی قبوڵكردن نییه و ئه‌مه‌ش هاندانێكه كه روسیا شوێنی ناكه‌وێت".
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هاوكاری سه‌ربازی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن ئه‌وا خۆیان به‌رپرسیارن له ئه‌گه‌ری به ئامانج گرتنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان
دمێتری پیسكۆڤ، باسی له‌وه‌شكردوه، "ڤلادمێر پوتین، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌مان په‌یامێكی ناڕه‌زایه‌تی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كردوه به‌وه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی ئۆكرانیادا نییه و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هاوكاری سه‌ربازی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن ئه‌وا خۆیان به‌رپرسیارن له ئه‌گه‌ری به ئامانج گرتنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان".