سه‌در په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بارزانی و مالیكی و حه‌لبوسی ئه‌نجامدا

10:30 - 10/03/2022

5709جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

نوسینگه‌ی ره‌وتی سه‌در بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌ی وه‌ته‌نی ئه‌نجامداوه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا نوسینگه‌ی ره‌وتی سه‌در له‌ نه‌جه‌ف بڵاویكرده‌وه‌، موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،  خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌ ئه‌نجامداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیانه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ بارودۆخی  ئێستای عێراق كردوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ موقته‌دا سه‌در له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ كرد و له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و دوایین هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عێراق ئاڵوگۆڕ كران.

نیشانەکردن

موقته‌دا سه‌در