خه‌ندان-
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه رایگه‌یاند، زۆر هه‌وڵیانداوه كه له‌گه‌ڵ پارتی پێكه‌وه بچنه به‌غدا، به‌ڵام پارتی چوه |رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێر"ی له‌گه‌ڵ سونه و سه‌درییه‌كان كردوه، كه به‌هیچ جۆرێك باسی ناوچه دابڕێنراوه‌كانی تیانیه، ده‌شڵێت، "به‌داخه‌وه به رێككه‌وتنی پارتی و حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر و سه‌دریه‌كان توانیان كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن له به‌غدا و جبوریه‌كان و عبوێدیه‌كان بگه‌یه‌ننه یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی راكان جبوری لێره به پارێزگاری كه‌ركوك بمێنێته‌وه و عبوێدیه‌كانیش یه‌كێكیان بچێته په‌رله‌مانی عێراق و ببێته په‌رله‌مانتار، كه ئه‌مه خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی زۆر خراپبو له جه‌سته‌ی كوردی كه‌ركوكیاندا".
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود له‌میانی به‌رنامه‌ی دیداری خه‌ندان، كه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه و رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د ئاماده‌و پێشكه‌شی ده‌كات، له‌باره‌ی "دیداری یه‌كێتی" كه ماوه‌یه‌كی حزبه‌كه باسی ده‌كات رایگه‌یاند، "دیداری یه‌كێتی بریتییه له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك كادیری یه‌كێتی له چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كدا داده‌نیشن و قسه له‌سه‌ر بابه‌ت و سێكته‌ره‌كانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و به‌رنامه‌یه‌كی جددی گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رشوێنێكدا كه‌موكورتیمان هه‌بێت بیر له‌وه بكرێته‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ین له حزب و رێكخستنه‌كانی و مه‌كته‌ب و ئیداره و هه‌مو جومگه‌كانی یه‌كێتی، هه‌وڵده‌ده‌ین ده‌ست له‌سه‌ر هه‌مو برینه‌كان دابنێین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیداره ببێته مایه‌ی گه‌شه‌پێدانی یه‌كێتی".
ئێمه له دوای كۆنگره‌ی چواره‌مه‌وه له‌ناوخۆماندا توشی ئه‌زمه‌یه‌كی زۆر جددی خراپ بوین، كه ئه‌زمه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی بو
له‌باره‌ی داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ردنی یه‌كێتی كه له كۆنگره‌ی چواره‌مدا سیستمی سه‌رۆكایه‌تی كرایه هاوسه‌رۆكی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "له‌ئێستادا زوه قسه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌یكه‌له بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراوه له‌سه‌ر هه‌مو جومگه‌كان قسه‌ی جددیمان ده‌بێت، یه‌كێتی پێویستی به مه‌وقیفی جددی هه‌یه، ئێمه له دوای كۆنگره‌ی چواره‌مه‌وه له‌ناوخۆماندا توشی ئه‌زمه‌یه‌كی زۆر جددی خراپ بوین، كه ئه‌زمه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی بو، ئێمه له هه‌ڵبژاردنیشدا باجی ئه‌و ئه‌زمه‌یه‌ماندا، یه‌كێتی له ئێستادا مه‌وقیفی جددی هه‌یه و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی و حزبه سیاسیه‌كانی كوردستانیش هه‌ندێكیان ئێستاش به گومانن ئایا له مه‌وقیفه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا؟ بۆیه ده‌بینین به‌شێك له حزبه سیاسیه‌كان دودڵن و ده‌ترسن له‌وه‌ی یه‌كێتی له‌كۆتاییدا په‌شیمان ببێته‌وه، بۆیه ئێستا ئه‌و مه‌وقیفانه‌ی یه‌كێتی هه‌یه‌تی له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و بابه‌تی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان جددین و روبه‌ڕون".
ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی لیستی یه‌كێتی به سه‌ربه‌خۆ خۆیان كاندیدكردبو هه‌مویان كادیری یه‌كێتی بون و 29 هه‌زار ده‌نگی یه‌كێتیان برد
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود له‌باره‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق له كه‌ركوك، وتی، "ئێمه له سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك پێمانوابو هه‌ندێك خه‌ڵك نابێت له‌ناو لیسته‌كه‌دا بن، به‌ڵام به‌زۆر به‌سه‌ریاندا سه‌پاندین و وتیان ده‌بێت له‌ناو لیسته‌كه‌دا بێت، ئێمه له‌ناو خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن بوین كه كێشه‌كانی كاك بافڵ و كاك لاهور جارێكی دیكه ده‌ستیپێكرده‌وه و خه‌ڵك هه‌بو له‌ناو لیسته‌كه‌دا بون وتمان نابێت بێته ناو لیسته‌كه و خه‌ڵكیش هه‌بو له‌ده‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه بو، جارێكی دیكه گه‌ڕاندمانه‌وه ناو لیسته‌كه، له هه‌مانكاتیشدا ده‌نگی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان توشی سه‌رلێشێوان بو له كه‌ركوك، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی لیستی یه‌كێتی به سه‌ربه‌خۆ خۆیان كاندیدكردبو هه‌مویان كادیری یه‌كێتی بون و هه‌مویان له ده‌نگی یه‌كێتیان برد، به هه‌مویان 29 هه‌زار ده‌نگی یه‌كێتیان برد و فه‌وتاند، كه ده‌مانتوانی پێنج كورسی پێ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، ئێمه وه‌ك سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك خوێندنه‌وه‌كانمان باش بون، به‌ڵام واقعێكمان له‌سه‌ر فه‌رزببو توشی كێشه‌ی كردبوین، ئه‌گینا مه‌نتقی تیانیه كه‌ركوك كه شاری مقاوه‌مه‌یه و یه‌كێتی به‌رگری تیا كردوه توشی ئه‌و شكسته ببین".
كێشه له‌لای هاوسه‌رۆكان و مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌بو، ئه‌مانه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بو له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به‌تاكید كه‌مته‌رخه‌میمان هه‌بو كه ده‌نگه‌كانمان كه‌میكرد، به‌ڵام بۆچونمان هه‌بوه و به‌قسه‌یان نه‌ده‌كردین، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بو كێشه له‌ناو حزبه‌كه‌ماندا هه‌بو، كێشه له‌لای هاوسه‌رۆكان و مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌بو، ئه‌مانه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بو له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئێمه ته‌حه‌مولی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان سزاشی دابێتین ده‌بێت بچین داوای لێبوردن بكه‌ین و بڵێین هێشتا ئاماده‌ین كه‌ركوك بپارێزین".
دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك بابه‌تێكی گرنگه بۆ كورد و كورد خۆشی هۆكاره كه پارێزگارێكی كورد دانانرێت
له‌باره‌ی دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك كه كورد له ساڵی 2017ه‌وه باسی ده‌كات، ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود وتی، "ئه‌مه بابه‌تێكی گرنگه بۆ كورد و كورد خۆشی هۆكاره كه پارێزگارێكی كورد دانانرێت، پێش داگیركردنی كه‌ركوك ئاڵای كوردستان له حه‌مرین بو، ئه‌وكاته له كوردستان كێشه‌ی گۆڕان و پارتی و كێشه‌ی پارتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو هه‌بو، نه‌یانده‌توانی موچه‌ی خه‌ڵك بده‌ن، ئه‌وان نه‌یانده‌توانی نێوماڵی خۆیان رێكبخه‌ن له هه‌رێم به‌تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی كێشه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده قورسی دروستكردبو كه به كه‌س چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كرا و دواتر بیرۆكه‌ی ریفراندۆمی داهێنا، ئێمه له كه‌ركوك و كه‌ركوییه‌كان له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نه‌بوین پێمانوایه بابه‌تێكه بۆ له‌ده‌ستدانی 50%ی خاكی كوردستانه، به‌ڵام به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی ئێمه‌ش پشتیوانی ریفراندۆمیان كرد و باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه عێراق ته‌ڵاق ده‌ده‌ن و ده‌وڵه‌تی كوردی دروستده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر له یه‌كه‌م ته‌قه‌وه كه‌ركوكیان جێهێشت و رۆیشتن و كه‌ركوكیه‌كانیان جارێكی دیكه به‌جێهێشت".
ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌بو 70%ی كورد بون، به‌ڵام پارتی ملی نه‌ده‌دا تاوه‌كو پارێزگارێكی كورد هه‌ڵبژێدرێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌بو 70%ی كورد بون، به‌ڵام پارتی ملی نه‌ده‌دا تاوه‌كو پارێزگارێكی كورد هه‌ڵبژێدرێت، ئێمه‌ش بیرمان له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ر چۆنێكه بابه‌تی پارێزگار بكه‌ینه مه‌رج، پاشان بابه‌تی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم هاته پێشه‌وه و ئێمه پێشنیاری ئه‌وه‌مان كرد، كه نایه‌ینه ناو حكومه‌ت و مه‌رجمان هه‌یه و ده‌بێت پارێزگار كه‌ركوك هه‌ڵبژێرین، وتیان ناو پێشنیار بكه‌ن و رێكده‌كه‌وین، حكومه‌ت پێكهات و وه‌زیره‌كان دانران، زۆر جوهدكرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزكای كه‌ركوك كه پارتین بێنه‌وه بۆ كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگار دابنێین و ده‌هاتن لێره موچه و پاره‌ی پاسه‌وانه‌كانیان وه‌رده‌گرت و ده‌چونه‌وه بۆ هه‌ولێر، له‌وێشه‌وه مزایه‌ده‌یان ده‌كرد تا گه‌یشتینه ئه‌م دۆخه".
زۆر هه‌وڵماندا كه له‌گه‌ڵ پارتی پێكه‌وه بچینه به‌غدا، به‌ڵام پارتی چو رێككه‌وتنێكی ژێری کرد و راکان جبوری وەک پارێزگار مایەوە
وتیشی، "زۆر هه‌وڵماندا كه له‌گه‌ڵ پارتی پێكه‌وه بچینه به‌غدا، به‌ڵام پارتی چو رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێری له‌گه‌ڵ خه‌میس خه‌نجه‌ر و محه‌مه‌د حه‌لبوسی و سه‌درییه‌كان كرد كه به‌هیچ جۆرێك باسی ئه‌م ناوچه دابڕێنراوانه‌ی تیانیه، به‌داخه‌وه به رێككه‌وتنی پارتی و حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر و سه‌دریه‌كان توانیان كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن له به‌غدا و توانیان جبوریه‌كان و عوبێدیه‌كان بگه‌یه‌ننه یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی راكان جبوری لێره به پارێزگاری كه‌ركوك بمێنێته‌وه و عوبێدیه‌كانیش یه‌كێكیان بچێته په‌رله‌مانی عێراق و ببێته په‌رله‌مانتار، كه ئه‌مه خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی زۆر خراپبو له جه‌سته‌ی كوردی كه‌ركوكیاندا".
پێموانیه ئه‌وه نه بۆ راكان جبوری و نه بۆ پارتی بچێته‌سه‌ر
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا كه ئێستا راكان جبوری بڕیاریداوه نه‌چێته په‌رله‌مانی عێراق و له كه‌ركوك ده‌مێنێته‌وه واتای ئه‌وه‌یه كه تا چوار ساڵی دیكه پارێزگار ده‌بێت؟، ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود وتی، "پێموانیه ئه‌وه نه بۆ راكان جبوری و نه بۆ پارتی بچێته‌سه‌ر، چونكه بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان و یه‌كێتیه‌وه هه‌یه و ئێمه ئه‌گه‌ر له‌م شاره‌دا بمانه‌وێت ده‌ست بۆ هه‌رچییه‌ك ببه‌ین و پارتی كێشه‌مان بۆ دروستبكات مه‌وقیفی دیكه‌مان ده‌بێت".
راكان جبوری پیاوێكی ئیداری نیه و به یه‌كسانی سه‌یری خه‌ڵك ناكات و پارێزگارێكی هه‌مو شاره‌كه نیه
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌سه‌ر كاره‌كانی راكان جبوری وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتی، "راكان جبوری پیاوێكی ئیداری نیه و به یه‌كسانی سه‌یری خه‌ڵك ناكات و پارێزگارێكی هه‌مو شاره‌كه نیه، به‌ڵكو عه‌قڵیه‌تی عه‌ره‌بێكی شۆڤێنی و دوكه‌وتویی و خێڵه‌كی هه‌یه و باوه‌ڕی به ئیداره‌یه‌كی مونه‌زه‌م نیه، تا ئێستا چه‌ندین جار براوه‌ته به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام وڵاتانی ناوچه‌كه پشتیوانی ده‌كه‌ن و له دادگا دوری ده‌خه‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ی چوارده‌وری به‌شێكیان سزا ده‌درێن به‌ڵام دواتر ئازاد ده‌كرێن بۆیه نه‌یتوانیوه حوكمێكی باش بكات تا هه‌مو نه‌ته‌وه لێی رازی ببن".