سایلۆی هەولێر بۆ جوتیاران: سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی گەنم

07:25 - 08/03/2022

4754جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەر سایلۆی هەولێر داوا لە جوتیاران دەکات ئەوانەی ژمارەی کۆبۆنەکانیان لەنێوان 935 تاوەکو 1210ـە، سەردانی سایلۆ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی گەنمی ساڵی 2021.

 دەتوانن لە سبەی چوارشەممەوە سەردانی سایلۆ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی گەنم

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاگادارینامەیەکدا باسی لەوەشكردوە، ئەو جوتیارانەی ژمارەی کۆبۆنەکانیان لەنێوان 935 تاوەکو 1210ـە، دەتوانن لە سبەی چوارشەممەوە سەردانی سایلۆ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی گەنمی ساڵی 2021.

نزیکەی 42 ملیار دیناری گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە لای حکومەتی عێراق ماوە

بەوتەی نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 42 ملیار دیناری گەنمی ساڵی 2021ی جوتیارانی کوردستان لە لای حکومەتی عێراق ماوە.

May be an image of text

نیشانەکردن

جوتیاران