هەواڵی ئەمڕۆ

ئوسترالیا و ئیسپانیا و چیك: پشتیوانی پرۆسه‌ی دیموكراسی عێراق ده‌كه‌ین

06:38 - 07/03/2022

1510جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

باڵیۆزانی ئوسترالیا و ئیسپانیا و چیك له‌ به‌غدا له‌چه‌ند دیدارێكی جیادا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایانگه‌یاند، پشتیوانی ده‌بن بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ عێراق و هه‌مو ئه‌و بوارانه‌ی گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری به‌دیده‌هێنن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌، له‌ چه‌ند دیدارێكی جیادا پێشوازی كرد له‌ بولا ئه‌لیزابێس باڵیۆزی ئوسترالیا، پیدرۆ مارتینیز باڵیۆزی ئیسپانیا، پیته‌ر شتیبابیك باڵیۆزی چیك، له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كاندا ئه‌و باڵیۆزانه‌ پیرۆزباییان له‌ حه‌لبوسی كرد به‌ بۆنه‌ی دوباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

تاوتوێی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ و پته‌وكردنی هاریكاری نێوان عێراق و هاورێیانی له‌ جیهان كرا

هه‌ر له‌ دیداره‌كاندا، تاوتوێی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ و پته‌وكردنی هاریكاری نێوان عێراق و هاورێیانی له‌ جیهان كرا له‌و بوارانه‌ی عێراق پێویستی پێیه‌تی، به‌جۆرێك كاردانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پشتیوانی له‌ حكومه‌تی عێراق له‌ بواره‌كانی ئابوری و گه‌شه‌پێدان و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان.

گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ دوا پێشهاته‌كانی باردۆخی عێراق كرا

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كان گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ دوا پێشهاته‌كانی باردۆخی عێراق و ناچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش كرا.

لای خۆیانه‌وه‌ ئه‌و باڵیۆزانه‌ جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پشتیوانیان بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ عێراق و هه‌مو ئه‌و بوارانه‌ی گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری به‌دیدێنن.

May be an image of 2 people, people sitting, people standing, suit and indoor

May be an image of 2 people, people sitting and suit

May be an image of 2 people, people sitting, people standing and indoor

نیشانەکردن

محەمەد حەلبوسی