هەواڵی ئەمڕۆ

موقته‌دا سه‌در داوای ئاگربه‌ست و كۆكردنه‌وه‌ی كوژراو و برینداره‌كانی روسیا و ئۆكرانیا ده‌كات

01:44 - 04/03/2022

3779جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ هه‌ینی داوای ئاگربه‌ستی له‌نێوان روسیا و ئۆكرانیا كرد بۆئه‌وه‌ی هه‌ردولا كوژرا و برینداره‌كانیان هه‌ڵبگرنه‌وه‌ و خواردن بگه‌یه‌نن به‌هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و راشیگه‌یاند، گفتوگۆ و دیالۆگ سیفه‌تێكی پێشوازی به‌خشه‌ له‌لایه‌ن هه‌مو ئاینه‌كان و پێغه‌مبه‌ران.

موقته‌دا سه‌در له‌وتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا نوسیویه‌تی، "ئۆكرانیا ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر چه‌كی كوشنده‌ی ڕوسیدایه‌ و به‌هۆی سیاسه‌تی ئه‌مریكاوه‌ ئازار ده‌چێژێت، ئازار و نیگه‌رانی خه‌ڵك و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ ئۆكرانیا مرۆڤدۆستانه‌ بو، ده‌بێت ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌مه‌ له‌به‌رچاو بگرن و داوای ئاگربه‌ست بكه‌ن بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی كوژراو و برینداره‌كانی هه‌ردولا، هه‌روه‌ها پێویسته‌ هه‌رچی زوتره‌ خۆراك و پێداویستی پزیشكیان پێ بگه‌یه‌ندرێت".

 ناتوانم بیرله‌وه‌ نه‌كه‌مه‌مه‌وه‌ كه‌ داوا له‌ هێزه‌ ڕوسیه‌كان نەكەم چاو به‌ بڕیاره‌كه‌یاندا بخشێننه‌وه‌

موقته‌دا سه‌در راشیگه‌یاندوه‌، "ناتوانم بیرله‌وه‌ نه‌كه‌مه‌مه‌وه‌ كه‌ داوا له‌ هێزه‌ ڕوسیه‌كان نەكەم چاو به‌ بڕیاره‌كه‌یاندا بخشێننه‌وه‌ و له‌بری شه‌ڕ به‌جدی كار بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیای دراوسێیاندا بكه‌ن، چونكه‌ گفتوگۆ و دیالۆگ سیفه‌تێكی پێشوازی به‌خشه‌ له‌لایه‌ن هه‌مو ئاینه‌كان و پێغه‌مبه‌ران".