خه‌ندان-
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كانی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ میسر و توركیا زیندوكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی شامی نوێ و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
عائید هیلالی ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كانی حه‌لبوسی بۆ قاهیره و پاشانیش سه‌ردانیكردنی بۆ توركیا، ئاماژه‌یه بۆ تێكه‌ڵه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی زۆر گه‌وره به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ دوباره نوێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شامی نوێ كه تێیدا توركیا و ئیمارات و میسر و ئیسرائیل رۆڵی كارایان تێیدا هه‌یه.
تێكڕای هێزه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دژی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌وه‌ستنه‌وه
وتیشی، "پرۆژه‌كه به ته‌واوی ئامانجی عێراق و لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیه، هه‌ربۆیه تێكڕای هێزه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دژی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌وه‌ستنه‌وه".
پرۆژه‌ی شامی نوێ بۆ ڕایگشتی ڕونه كه له‌پشتی په‌رده‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆژه‌ی شامی نوێ بۆ ڕایگشتی ڕونه كه له‌پشتی په‌رده‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پرۆژه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌یه و له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه ناوخۆییه‌كان و ئه‌جێندای ده‌ره‌كییه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و ئاساییبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌نگاو بنێت".
عائید هه‌یالی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه جێبه‌جێكراوه، هه‌رئه‌وه‌ش كرایه بنه‌ما بۆئه‌وه‌ی ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكرێت، له‌كاتێكدا یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی پڕۆژه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، به‌ئامانجگرتنی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی مقاوه‌مه و هه‌وڵدانه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و هێزانه.