واتس ئەپ ژمارەیەک خزمەتگوزاری نوێ رادەگەیەنێت

12:35 - 03/03/2022

7912جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
کۆمپانیای واتس ئەپ سەرقاڵی زیادکردنی زیادکردنی ژمارەیەک خزمەتگوزارییە بۆ تۆڕەکە و لەهەردو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و پێش خستنەکاریشی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات.

سایتی WABetaInfoی تایبەت بە تەکنەلۆجیا بڵاویکردوەتەوە، واتس ئەپ سەرقاڵی خستنەکاری حەوت خزمەتگوزاری نوێیە و لەئێستاشدا لە قۆناغی ئەزمونیدایە و لەماوەی ئایندەدا بۆ سەرجەم بەکار‌هێنەرانی دەکەوێتە کار.

 خزمەتگوزاری یەکەم پەیوەستە بەو نامانەی لەناو گروپەکاندا ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت

ئاشکراشیکرد، خزمەتگوزاری یەکەم پەیوەستە بەو نامانەی لەناو گروپەکاندا ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت، ئادمینی گروپەکان دەسەڵاتی سڕینەوە نامەی نەشیاوی ئەندامەکانیان دەبێت، خزمەتگوزارییەکەی دیکەشی پەیوەستە بە ئاسایشی هەژماری بەکارهێنەر لە کۆمپیوتەردا بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە، لەکاتێکدا دەتەوێت هەژمارەکەت لەسەر کۆمپیوتەر بکەیتەوە داوای زانیارییە کەسیەکانت لێدەکات بەمەبەستی ناسینەوە.

یەکێکی دیکە لە خزمەتگوزارییەکانی واتس ئەپ خۆی لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بەکارهێنەرانی فەیسبوک و ئینستاگرام دەبینێتەوە

هاوکات یەکێکی دیکە لە خزمەتگوزارییەکانی واتس ئەپ خۆی لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بەکارهێنەرانی فەیسبوک و ئینستاگرام دەبینێتەوە، ئەمەش لەڕێگەی وەڵامدانەوەی نامەی تۆڕەکانی دیکە و ناردنی ئیمۆجی بۆیان.

بینینی کات و دۆخی بەکارهێنەر لای ئەوانی دیکە سنوردار دەکات

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی بونی کەموکورتی لە خزمەتگوزاری ئیمۆجییە جوڵاوەکاندا، تۆڕەکە پەرەی زیاتری پێدەدات و جارێکی دیکە دەیکاتەوە خزمەتی بەکارهێنەرانی، جگەلەوەی بەمەبەستی پاراستنی تایبەتمەنی بەکارهێنەران، بینینی کات و دۆخی بەکارهێنەر لای ئەوانی دیکە سنوردار دەکات، بەشێوەیەک دەتوانیت لیستی ئەو کەسانە دیاری بکەیت کە ناتەوێت تایبەتمەندییەکانت ببینن.

خزمەتگوزاری گەڕان بەدوای نامەکاندا زیاددەکرێت

یەکێکی دیکە لە خزمەتگوزارییە نوێیەکانی واتس ئەپ، توانای ناردن و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ دەدات بەبەکارهێنەر لە یەکدا کاتدا، بەشێوەیەک بتوانێت لەیەک کاتدا بۆ هاوڕێکانی بنێرێت و لەهەژمارەکەی خۆشیدا بڵاویبکاتەوە.
خزمەتگوزاری گەڕان بەدوای نامەکاندا زیاددەکرێت و نیشاندەرەکەی لەتەنیشت نیشاندەری پەیوەندی ڤیدیۆییەوە بۆ دادەنرێت.

لەهەمان کاتدا ئەم خزمەتگوزارییە بۆ گروپەکانی ناو واتس ئەپیش بەردەست دەبێت بەشێوەیەک بتوانیت ئاسانتر ئەو نامانە بدۆزیتەوە کەلەماوەی رابردودا ئاڵوگۆڕیان پێکراوە.

بەپەلە