خه‌ندان-
د. یوسف محه‌مه‌د، ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بێت به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی یان ئه‌وه‌تا شێوه‌یه‌كی دیكه وه‌كو رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری ساڵی 1975 له‌نێوان توركیا و عێراق دێته كایه‌وه، "یان دورنیه هاوشێوه‌ی 31ی ئاب پارتی پێش توركیا بكه‌وێت و هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت ده‌ست به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتی و غازییه‌كاندا بگرن، كه ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه خۆكوژیه، هه‌ردو سیناریۆكه مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
د. یوسف محه‌مه‌د له‌میانی به‌رنامه‌ی دیداری خه‌ندان، كه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه و رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د ئاماده‌و پێشكه‌شی ده‌كات، له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی په‌یوه‌ست به ناده‌ستوریبونی كردنه‌وه‌ی دوباره ده‌رگای خۆپاڵاوتن رایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كردنه‌وه‌ی دوباره ده‌رگای خۆپاڵاوتن هیچ پشتیوانییه‌كی ده‌ستوری و یاسایی نه‌بو، بۆیه بڕگه‌ی یه‌كه‌می بڕیاره‌كه زۆر دروستبو، به‌ڵام دادگای فیدڕاڵی به‌بێ هیچ پاڵشتییه‌كی ده‌ستوری تۆپه‌كه‌ی خسته‌وه ساحه‌ی په‌رله‌مان و وتی به بڕیارێك جارێكی دیكه ده‌كرێت بۆ ته‌نها یه‌كجار ده‌رگای خۆپاڵاوتن بكرێته‌وه، ئه‌م دۆسیه‌یه هه‌موی په‌یوه‌سته به‌وه‌ی كه هۆشیار زێباری كاندیدبو له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدڕاڵییه‌وه وه‌ستێنرا له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌رجه ده‌ستوریه‌كانی تیادا نه‌بو، دوایش كاندیدیه‌كه‌ی ره‌تكرایه‌وه و له پێناوی ئه‌مه‌ش بو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌رگای خۆپاوڵاتنی كرده‌وه، دیاره دادگای باڵای فیدڕاڵی هه‌ندێك بڕیاری ئازایانه و جه‌ریئانه‌ی ده‌ركرد".
ناتوانرێت دۆخێكی سه‌قامگیر له عێراق بهێنرێته كایه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌وافق نه‌بێت، ئێستاش هه‌مو لایه‌نه‌كان ناچارن بگه‌ن به ئه‌نجامێك و ده‌رچه‌یه‌ك
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عێراقی تازه به‌بێ ته‌وافق ناڕوات به‌ڕێوه‌و یه‌كێك له بنه‌ما هه‌ره‌سه‌ره‌كییه‌كانی دروستبونه‌وه‌ی عێراق له دوای روخانی رژێمی پێش‌و بریتیبوه له سازان، ئێستاش یان له نه‌زانیه یان له زانینه به‌ڵام ده‌ویسترێت كێشه قوڵبوه‌كانی عێراق كه په‌یوه‌ندی به گه‌نده‌ڵی و پشك پشكێنه‌و نه‌بونی لێپرسینه‌وه‌وه هه‌یه ببه‌سترێته‌وه به ته‌وافق، له‌كاتێكدا كێشه‌كه له ته‌وافقدا نیه و سویسرا به به‌رده‌وامی حكومه‌تێكی ته‌وافقی هه‌یه و یه‌كێكه له وڵاته هه‌ر خۆشگوزه‌رانه‌كانی دونیا و ئیستقراری تیایه و گه‌نده‌ڵیشی تیا نیه، هه‌روه‌ها ئه‌م دۆخه خراپه‌ی عێراق ده‌به‌ستنه‌وه به‌وه‌ی كه سیستمی فیدڕاڵیه بۆیه وه‌زعه‌كه‌مان وایه له‌كاتێكدا كێشه خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته و دێن ئه‌م دۆخه خراپه ده‌به‌ستنه‌وه به سیستمی په‌رله‌مانییه‌وه كه له‌راستیدا یه‌كێك له راقیترین سیستمه‌كانی حوكمڕانی سیستمی په‌رله‌مانییه، بۆیه كێشه‌كانی عێراق په‌یوه‌ندیداره به بونی هێزی چه‌كدار له‌لایه‌ن حزبه سیاسیه‌كان و بونی گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی چاودێری ورد له‌سه‌ر كۆی دامه‌زراوه‌كان، ئه‌مه كێشه سه‌ره‌كییه‌كانه، ناتوانرێت دۆخێكی سه‌قامگیر له عێراق بهێنرێته كایه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌وافق نه‌بێت، ئێستاش هه‌مو لایه‌نه‌كان ناچارن بگه‌ن به ئه‌نجامێك و ده‌رچه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و دواتریش ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك و راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق.
كاك مه‌سعود نابێت به‌مه‌رجه‌ع له هه‌رێمی كوردستان به‌حكومی ئه‌و باگراوه‌نده‌ی كه هه‌یه‌تی له‌و سیراع و ململانێیانه‌ی كه له هه‌رێم رویدا له‌ماوه‌ی رابردو
د. یوسف محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكرد، "ئێستا رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی ده‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕۆیته بنكڵێشه‌ی داواكاریه‌كه‌ی بریتییه له دورخستنه‌وه‌ی مالیكی له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و دروستكردنی حكومه‌تی داهاتو، ئه‌گه‌رنا موقته‌دا سه‌در ئاماده‌یه ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه پێكی ده‌هێنێت به‌شێك له‌لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تیابێت، هه‌مو سونه و هه‌مو كوردی تیابێت، ته‌نها ڤیتۆی له‌سه‌ر مالیكی هه‌یه، ئه‌م حكومه‌تی زۆرینه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به حه‌زی شه‌خسه‌كانه‌وه هه‌یه بۆ زه‌عامه‌ت ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به هێنانه‌كایه‌ی شێوازی دیكه‌ی حكومڕانییه‌وه نیه، بۆ نمونه به‌ڕێز سه‌در ده‌یه‌وێت مالیكی تیانه‌بێت، كاك مه‌سعود ده‌یه‌وێت وه‌كو مه‌رجه‌عی كوردستان بناسێنرێت و به‌هه‌مان شێوه حه‌لبوسی و خه‌نجه‌ریش هه‌ریه‌كه و ئامانجی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، به‌ڕێز سه‌در ده‌یه‌وێت ببێت به مه‌رجه‌ع له عێراقدا، پارتی له‌مه‌یا كه‌وتوه‌ته هه‌ڵه‌وه كه چوه‌ته ناو ئه‌م به‌ره‌و ناو ئه‌م یاریه‌وه، كه پێیوایه له به‌رامبه‌ر داننان به مه‌رجه‌عییه‌تی كاك مه‌سعود، موقته‌دا سه‌دریش مه‌رجه‌عی شیعه‌كانه، نه‌خێر سه‌در كۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له عێراقدا ده‌وێت، ئه‌گه‌ر بۆی بچێته سه‌ر و حكومه‌تی زۆرینه پێكبهێنت ئاسانه ئه‌وه به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام كاك مه‌سعود نابێت به‌مه‌رجه‌ع له هه‌رێمی كوردستان به‌حكومی ئه‌و باگراوه‌نده‌ی كه هه‌یه‌تی له‌و سیراع و ململانێیانه‌ی كه له هه‌رێم رویدا له‌ماوه‌ی رابردو و وازنه‌هێنانی له پۆسته‌كه‌ی، له‌كاتێكدا ماوه‌ی یاسایی ته‌واوببو، ئه‌م سیراعه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌یكات ناتوانێت ببێت به مه‌رجه‌ع له هه‌رێم، به‌ڵام به‌ڕێز سه‌در به‌هۆی ئه‌و پێگه جه‌ماوه‌ریه‌ی كه له به‌غداو هه‌ندێك له شاره‌كانی دیكه هه‌یه‌تی ئیحتیمالی ئه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئاسان نیه".
16ی مانگی 3ی 2021 هۆشداریمان داوه له‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌ستبه‌كار ببێته‌وه یه‌كێك له دۆسیه هه‌ره گرنگه‌كان له‌به‌رده‌میدا ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمه
له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی په‌یوه‌ست به پرسی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان، د. یوسف محه‌مه‌د وتی، "ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی بۆ ئێمه پێشبینی كراوبو، باسمانكردبو و هۆشداریمان داب‌و، 16ی مانگی 3ی 2021 هۆشداریمان داوه له‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌ستبه‌كار ببێته‌وه یه‌كێك له دۆسیه هه‌ره گرنگه‌كان له‌به‌رده‌میدا ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمه و ئه‌و سكاڵایه كه حكومه‌تی عێراق تۆماریكردوه له‌سه‌ر هه‌رێم، ئه‌وكات كه نه‌كرا رێژه‌ی یاسایی نه‌بو، ده‌ویسترا یاساكه‌ی هه‌موار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی یاسایی بۆ ته‌واو بكرێت، راسته ره‌نگه هه‌ندێك هۆكار هه‌بوبێت كه له‌مكاته‌دا بڕیاره‌كه ده‌رچوه، به‌ڵام له‌م كاته‌شدا ده‌رنه‌چوایه دڵنیام ئه‌مساڵ له هه‌ر كاتێكدابوایه ئه‌و بڕیاره هه‌ر ده‌رده‌چو، حكومه‌ت دروستبوایه یان دروستنه‌بوایه، چونكه دۆسیه‌كه ته‌واوببو له‌به‌رده‌م داگای فیدڕاڵی، ره‌نگه كه ئێستا بڕیاره‌كه ده‌رچوه په‌یوه‌ندی به جوڵه‌ی مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانییه‌وه هه‌بوبێت كه ده‌ستیان بۆ دۆسیه‌ی غاز برد و یه‌كێكیان سه‌ردانی ئیمارات و قه‌ته‌ر و ئه‌و دیكه‌شیان سه‌ردانی توركیای كرد".
عێراق له هه‌ر شوێنێكی دونیا سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه تۆماربكات كه له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕن، ده‌یباته‌وه
په‌یوه‌ست به راگه‌یه‌ندراوی چوارسه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه تیایدا بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ره‌تكرده‌وه، وتی، "بڕیاری دادگای فیدڕاڵی به‌پێی ده‌ستور بنبڕن و له هیچ شوێنێك ناتوانرێت تانه‌ی لێبدرێت، ئه‌مه مه‌وزوعێكی تایبه‌تمه‌ند نیه به‌ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌لامه‌وه سه‌یره به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، له‌م ماوه‌یه‌دا حه‌لبوسی سێ بڕیاری له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدڕاڵییه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه و ئه‌لفێكی نه‌وتوه و ناشتوانێت بیڵێ، چونكه ئه‌وه باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له عێراقدا، ئه‌مانه هاتون له خۆیانه‌وه ده‌ڵێن ئه‌و بڕیاره ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ناده‌ستوریه، تۆ هێزت له كوێ و به چی ئه‌مه ده‌كه‌یت؟، ئێستا عێراق له هه‌ر شوێنێكی دونیا سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه تۆماربكات كه له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕن، ده‌یباته‌وه، له هه‌ر شوێنێك سكاڵا تۆماربكات له‌سه‌ر پاره‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی هه‌رێم كه پاره‌ی خه‌ڵكی كوردستانه ده‌توانێت به‌ده‌ستی بهێنێت، چونكه باڵاترین دادگا له عێراقدا ئه‌م پرسه‌ی یه‌كلایی كردوه‌ته‌وه، كاتی زۆریان به‌فیڕۆدا كه له مه‌وقعێكی به‌هێزتربون بیانتوانیایه رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ بكه‌ن، ئێستاش باشترین بژارده بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی رێكبكه‌ون".
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی ریفراندۆم عینادی بكه‌ن هه‌رێمی كوردستانیش به‌خۆیانه‌وه ده‌ڕوخێنن
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێمه له‌به‌رده‌م قۆناغێكی تازه‌ین، قۆناغی پێش ده‌رچونی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی نه‌وت و غازی كوردستان قۆناغێك بو دوای ئه‌وه قۆناغێكی دیكه‌یه، باشترین بژارده ئه‌وه‌یه ئاماده‌یی خۆیان ده‌رببڕن هه‌مو نه‌وته‌كه له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه بفرۆشن وه‌كو هه‌نگاوێكی ده‌ستپێك و بكه‌ونه دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ و به‌ركه‌وته‌ی كوردستان مسۆگه‌ر بكه‌ن به‌پێی یاسای بودجه و دادگای فیدڕاڵی عێراق كه ده‌ڵێت پێویسته حكومه‌تی عێراق ته‌واوی به‌ركه‌وته‌ی هه‌رێم بنێرێت، كه ته‌نها بودجه نیه و به‌پێی ده‌ستور چوار به‌ركه‌وته‌مان هه‌یه و بڕۆن شه‌ڕی له‌سه‌ر بكه‌ن، له‌بری خۆهه‌ڵخه‌تاندن و خه‌ڵك هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بێن رێگایه‌كی دیكه بدۆزنه‌وه و پێداچونه‌وه به گرێبه‌سته‌كان نه‌وت و گرێبه‌سته‌كانی غاز بكه‌ن و یاسایه‌كی نوێی تایبه‌ت به نه‌وت و غاز بۆ هه‌مو عێراق دابنێن، كه به‌رونی ده‌یڵێم ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی ریفراندۆم عینادی بكه‌ن هه‌رێمی كوردستانیش به‌خۆیانه‌وه ده‌ڕوخێنن".
ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و رۆژه له كۆبونه‌وه‌ی چوارسه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم به‌شداربون ئایا ئاگاداری ئه‌و رێككه‌وتنه 50 ساڵییه‌ن كه له‌گه‌ڵ توركیا كراوه؟
د. یوسف محه‌مه‌د وتیشی، "ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم نه‌وتیان فرۆشتوه و كه‌س نازانێت چۆن و به چه‌ند فرۆشتویانه ئه‌وه كۆتایی پێهاتوه، حه‌قه تێگه‌یشتبن له‌وه‌ی كه كۆتایی پێهاتوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ن كه پارتی به پله‌ی یه‌كه‌م و له‌ناو پارتیشدا چه‌ند كه‌سێكی كه‌م ئیداره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یان داوه كه مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانین و به‌دڵنیایی كاك مه‌سعودیش ئاگاداره، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و رۆژه له كۆبونه‌وه‌ی چوارسه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم به‌شداربون ئایا ئاگاداری ئه‌و رێككه‌وتنه 50 ساڵییه‌ن كه له‌گه‌ڵ توركیا كراوه؟ ئه‌وانه كه‌سیان ئاگاداربون كه مه‌سرور بارزانی بۆچی چوه بۆ ئیمارات؟ كه كوڕه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ خۆی بردوه، كه‌سیان ئاگاداربون كه نێچیرڤان بارزانی بۆچی چو بۆ لای ره‌جه ته‌یب ئه‌ردۆگان، هه‌تا ئه‌ردۆگان كه له ئۆكرانیا گه‌ڕایه‌وه و له ده‌می ده‌رچو له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوسه‌كاندا وتی، نێچیرڤان بارزانی له باكوری عێراق وه‌عدی پێداوم كه كێشه‌ی غاز چاره‌سه‌ر بكات، كه‌واتا كاره‌كه هه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌وانه‌یه و ئه‌ویتر په‌راوێزه، له‌لام سه‌یره ده‌ڕۆن به‌یاننامه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌رده‌كه‌ن و هه‌ر عه‌یبه‌یه".
ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی یان ئه‌وه‌تا شێوه‌یه‌كی دیكه وه‌كو رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری ساڵی 1975 له‌نێوان توركیا و عێراق دێته كایه‌وه
یوسف محه‌مه‌د هۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بێت به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی یان ئه‌وه‌تا شێوه‌یه‌كی دیكه وه‌كو رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری ساڵی 1975 له‌نێوان توركیا و عێراق دێته كایه‌وه و ئه‌مان ده‌ستیان له بنی هه‌مانه‌كه ده‌رده‌چێت و هه‌ندێك ئاماژه‌ش هه‌ن بۆ ئه‌مه و له‌رابردو هه‌ندێك وتووێژیش كراوه، توركیا ئاماده‌بوه ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر عێراق واز له‌و سكاڵایه‌ی پاریس بهێنێت كه داوای پاره‌یه‌كی زۆر له توركیا ده‌كات، كه زیاتر له 30 ملیار دۆلار ده‌كات له توركیا، توركیا له‌گه‌ڵ عێراق رێكبكه‌وێت، ته‌نانه‌ت بۆ بابه‌تی ئه‌و غازه‌ش كه نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی توركیای كرد به‌نیازبون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی بچنه سه‌ر خه‌ت، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش هاوشێوه‌ی رێككه‌وتتامه‌ی جه‌زائیره كه شا و سه‌دام كردیان".
دورنیه هاوشێوه‌ی 31ی ئاب پارتی پێش توركیا بكه‌وێت و هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت ده‌ست به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتی و غازییه‌كاندا بگرن
وتیشی، "سیناریۆی دوه‌میش كه هه‌یه و به‌دورنازانرێت، ئه‌و جه‌نگه‌ی كه له ئۆكرانیا هه‌ڵگیرساوه پێش ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه ده‌ستپێبكات ئاسه‌واره‌كانی لێره ده‌ركه‌وت و به‌دورنیه له ئێمه، یه‌كێك له ئاسه‌واره‌كانی كه ده‌ركه‌وت بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بو، ئاله‌وكاته‌دا ده‌ستبردن بۆ پرسی غاز كۆمه‌ڵێك موعاده‌لاتی جوڵاند، ئه‌گه‌ر روسیا سه‌ركه‌وتوبێت و ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆكرانیادا بگرێت هه‌رچه‌نده ئۆكرانییه‌كان ئێستا به‌رگرییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن، ئه‌وا رێگه بۆ كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تیش خۆش ده‌كات كه پێیانوایه قه‌رزی كۆنه و لای خه‌ڵكی تره، بۆنمونه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئۆكرانیا، چین ده‌ستیكرد به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر تایوان، توركیاش له زوه‌وه پێیوایه كه ویلایه‌تی موسڵ هی خۆیه‌تی و له رێككه‌وتنامه‌ی لۆزان به‌زۆر لێی داگیركراوه و پێیانوایه و له ئه‌ده‌بیاتی توركیا هه‌یه، كه رێككه‌وتنامه‌ی لۆزان دوای 100 ته‌واوده‌بێت و 2023 ته‌واوده‌بێت، دورنیه توركیا داوای ویلایه‌تی موسڵ بكات، ئه‌گه‌ر روسیا له ئۆكرانیا سه‌ركه‌وتوبێت، بۆیه دورنیه هاوشێوه‌ی 31ی ئاب پارتی پێش توركیا بكه‌وێت و هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت ده‌ست به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتی و غازییه‌كاندا بگرن، كه ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه خۆكوژیه، هه‌ردو سیناریۆكه مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".