خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌چه‌كی تاپڕ كوژرا و به‌بڕیاری دادوه‌ریش براكه‌ی كه ته‌مه‌نی 18 ساڵه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه ده‌ستگیركراوه.
مقده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جمال قدوری به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 20 ساڵ دانیشتوی باناسیاو سه‌ر به ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له شوێنی كاره‌كه‌ی كه به‌خێوكردنی حه‌وزی ماسیه به هۆی گوللـه‌ی تاپڕه‌وه كۆتایی به‌ژیانی هات.
به‌پێی مادده‌ی 406 و به‌بڕیاری دادوه‌ر برای ئه‌و هاوڵاتیه كوژراوه كه له‌خۆی بچوكتره ده‌ستگیركراوه
وتیشی، "دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادوه‌ری، به‌پێی مادده‌ی 406 و به‌بڕیاری دادوه‌ر برای ئه‌و هاوڵاتیه كوژراوه كه له‌خۆی بچوكتره و ته‌مه‌نی 18 ساڵه ده‌ستگیركراوه".
مقده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جمال هه‌ر سه‌باره‌ت بهروداوهكه ئاماژه‌ی بهوهكردوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆكراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.