هەواڵی ئەمڕۆ

محه‌مه‌د حه‌لبوسی: له‌دانیشتنی داهاتودا سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت

07:23 - 28/02/2022

9522جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەدانیشتنی داهاتوی پەرلەماندا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق و دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبوسی له‌ میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا رایگه‌یاندوه‌، هۆكاری پشت به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كه‌می هاورده‌كردن و كه‌مبونه‌وه‌ی داهاتی گومرگه‌كان بون، ئه‌وه‌ش وایكرد كه‌ قه‌یرانی دارایی سه‌رهه‌ڵبدات و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ و جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبونه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ پێدانی موچه‌كانیان نرخی دۆلار به‌رزكرایه‌وه‌.

جگە ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه‌ له‌و كاته‌دا دانراون چه‌ندین بژارده‌ی دیكه‌ش هه‌بون لەوانەش كەمكردنەوەی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێژه‌ی 30% له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، جگەئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه‌ له‌و كاته‌دا دانراون چه‌ندین بژارده‌ی دیكه‌ش هه‌بون لەوانەش كەمكردنەوەی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێژه‌ی 30% له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌مواركردنی به‌های دۆلاری به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌گرنگ زانی وه‌ك چاره‌سه‌رێك. 
حه‌لبوسی داوای له‌وه‌زاره‌تی دارایی كرد كار له‌سه‌ر دیدێكی نوێ بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه‌ سلبییه‌كانی گۆڕینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای له‌وه‌زاره‌تی دارایی كرد كار له‌سه‌ر دیدێكی نوێ بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه‌ سلبییه‌كانی گۆڕینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار و له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌دا راپۆرتێك له‌وباره‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان بكات. 

له‌ دانیشتنی داهاتوی په‌رله‌ماندا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ئاشكرایكرد، له‌ دانیشتنی داهاتوی په‌رله‌ماندا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و ده‌نگدان له‌سه‌ر لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

نیشانەکردن

محەمەد حەلبوسی