خەندان-
پاش داوایه‌كی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا بۆ دابینكردنی ئینته‌رنێتی بێسنوری جیهانی له رێگه‌ی مانگهدهستكردهكانی spaceX وه، ئیلۆن مه‌سك، دامه‌زرێنه‌ری spaceX رایگه‌یاند، خزمه‌تگوزاری ستارلینك له ئێستادا بۆ هاوڵاتیانی ئۆكرانیا به‌سه‌ركه‌وتوی چالاككراوه و له رێنماییه‌كان ئاگادارده‌كرێنه‌وه.
ئیلۆن مه‌سك، دامه‌زرێنه‌ری spaceX له تویتێكیدا ئێواره‌ی دوێنێ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "مانگهدهستكردهكانی كۆمپانیای ستارلینك له ته‌واوی ئۆكرانیا چالاكن و هاوڵاتیان راسته‌وخۆ هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی ئینته‌رنێت له مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه به ده‌ستبهێنن، به‌بێئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێتی فایبه‌رئۆپتیكی سه‌ر زه‌وی".
هیوادارم هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی مانگه دهستكردهكهت بۆ هاوڵاتیانمان چالاك بكه‌ی
ئه‌م بریاره‌ی ئیلۆن مه‌سك له كاتێكدایه، میخایلۆ فێۆرۆڤ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا له تویتێكدا بۆ ئیلۆن مه‌سكی نوسیبو، "له‌و كاته‌ی تۆ ده‌ته‌وێت هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بپشكنی، روسی وڵاته‌كه‌مان داگیرده‌كات، كاتێ موشه‌كه‌كانی تۆ بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی له ئاسمان به سه‌ركه‌وتوانه جێگیربون، موشه‌كه‌كانی روسیا وڵاته‌كه‌مان و هاوڵاتیانمان ده‌كاته قوربانی، هیوادارم هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی مانگه دهستكردهكهت بۆ هاوڵاتیانمان چالاك بكه‌ی تا ده‌نگ و ره‌نگی هاوڵاتیانمان بگوازێته‌وه بۆ ته‌واوی جیهان".
خزمه‌تگوزاری ستارلینك بۆ ته‌واوی ئۆكرانیا چالاككراوه
ئیلۆن مه‌سك ته‌نها دوای 10 كاتژمێر وه‌ڵامی تویته‌كه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی دایه‌وه و ده‌ڵێت، "به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه خزمه‌تگوزاری ستارلینك بۆ ته‌واوی ئۆكرانیا چالاككراوه و زانیاری زیاترتان پێرادهگهینین".
بێسنوره و ده‌توانرێت له هه‌مو بارودۆخ و جێگه‌یه‌كدا بەکاربهێنرێت
ستارلینك، پێكهاتوه له دو هه‌زار مانگی ده‌ستكردی بچوك كه له خولگه‌یه‌كی جێگیردا به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێنه‌وه و ئه‌ركیان دابینكردنی هێڵی ئینته‌رنێتی خێرا و بێسنوره بۆ جیهان، چونكه بێسنوره و ده‌توانێت له هه‌مو بارودۆخێك و جێگه‌یه‌كدا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بونی سیگناڵی نێوده‌وڵه‌تی راسته‌وخۆ هێڵی ئینته‌رنێت بۆ به‌كارهێنه‌رانی دابین بكات.