تویتەر کێشەی تێکەوت

08:28 - 26/02/2022

3340جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، کێشە لە داخڵبون بۆ تۆڕەکەیان دروستبوە.

بەشێک لەبەکارهێنان ناتوانن هەژمارەکانیان بکەنەوە

کۆمپانیای تویتەر بڵاویکردوەتەوە، کێشەی داغڵبون بۆ ناو تۆڕەکەیان دروستبوە و بەشێک لەبەکارهێنەران ناتوانن هەژمارەکانیان بکەنەوە.
ئاشکراشیکردوە، لەئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەدان.

دوەمین جارە لەم مانگەدا کێشە دروست ببێت

پێشتر و لە 12ی ئەم مانگە تۆڕەکە روبەروی هەمان گرفت بوەوە بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک چارەسەرکرا.