موقته‌دا سه‌در: دادگاكان نابێت بخرێنه‌ ژێرفشاری سیاسی، له‌ به‌رخاتری كه‌سانی گه‌نده‌ڵ

06:17 - 24/02/2022

5015جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ڕی ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی چه‌ند لایه‌نێكه‌وه‌ فشارێكی زۆری سیاسی و تایفه‌گه‌ری بۆسه‌ر دادگاكانی عێراق دروستكراوه‌ كه‌ ئامانج لێیان به‌ بێتاوان له‌قه‌ڵه‌مدانی چه‌ند كه‌سێكی تۆمه‌تبار و گه‌نده‌ڵه‌ و وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و هاوپه‌یمانی هاوكاری حكومه‌ت ده‌بن له‌پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌كارانه‌.

موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكیدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ وردانه‌ی كه‌ به‌ده‌ستم گه‌یشتون، هه‌ست به‌ بونی فشاری سیاسی و تایفه‌گه‌ری ده‌كه‌م له‌سه‌ر به‌شێك له‌ دادگاكانی عێراق تایبه‌ت به‌ دۆسییه‌ی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێكی گه‌نده‌ڵ، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تۆمه‌تبارن و ناو و شكۆ و ئه‌ركی ئه‌و دامه‌زراوانه‌یان كردوه‌ته‌ ئامانج".

به‌هۆی ئه‌و جۆره‌ كارانه‌وه‌ ئێمه‌ نه‌ك ته‌نها داوای رێزگرتن له‌ شكۆی دادگاكانمان ده‌كه‌ین، به‌ڵكو داوای سه‌روه‌ری یاسا و ده‌ستێوه‌رنه‌دان ده‌كه‌ین

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "به‌هۆی ئه‌و جۆره‌ كارانه‌وه‌ ئێمه‌ نه‌ك ته‌نها داوای رێزگرتن له‌ شكۆی دادگاكانمان ده‌كه‌ین، به‌ڵكو داوای سه‌روه‌ری یاسا و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌ كاری دادگادا ده‌كه‌ین، به‌هۆی دروستكردنی فشار له‌پێناو لێخۆشبون له‌ دۆسییه‌ چه‌ند كه‌س و لایه‌نێكی تاوانبار".

پێویسته‌ حكومه‌تیش له‌لای خۆیه‌وه‌ به‌دواداچونی جدی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بكات

موقته‌دا سه‌در رونیشیكرده‌وه‌، "پێویسته‌ حكومه‌تیش له‌لای خۆیه‌وه‌ به‌دواداچونی جدی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بكات و ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ش ده‌ستگیربكات كه‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیان هه‌یه‌ و تاوانبارن به‌ ئه‌نجامدانی توندوتیژی، بۆیه‌ داوایان لێده‌كه‌ین كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بایه‌خ به‌و بابه‌ته‌ بده‌ن و ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه‌ ئاماده‌ی گشت هه‌ماهه‌نگییه‌كین له‌گه‌ڵیاندا وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ په‌رله‌مان و گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی".

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، "رێگه‌ به‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناده‌ین كه‌ شكۆی دادگا و دوڵه‌ت بشكێنێت و ده‌ست و په‌نجه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌رم ناكه‌ین، چونكه‌ شكۆی عێراق له‌سه‌رو هه‌مو شتێكه‌وه‌یه‌".

No description available.

نیشانەکردن

موقته‌دا سه‌در