هەواڵی ئەمڕۆ

سەڵاحەدین بەهائەدین: یەکگرتو ئەرکی ڕاستكردنەوە، گەشەپێدان و پێگەیاندنی وەرگرتوە

06:42 - 23/02/2022

1222جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتو رایگەیاند، حزبەکەی  بەشێك نەبوە لە گرفتەكانی هەرێمی كوردستان و بەپێی توانا بەشێك بون لە چارەسەر، لەو چوارچێوەیەشدا یەکگرتو ڕۆڵی ڕاستكردنەوە، گەشەپێدان و پێگەیاندنی وەرگرتوە.

یەكگرتو  ڕۆڵی ڕاستكردنەوەو گەشەپێدان و پێگەیاندبوە
سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ڕێكخستنەكانی پێنجوێنی یەکگرتو کۆبوەتەوە و باسی لەوەشکردوە، "28 ساڵ خەبات، تێكۆشان و ئیصلاحخوازی پیرۆزدەكەین و یەكگرتو بەشێكی زیندوە لەخەڵكی هەرێمی كوردستان، ڕۆڵی ڕاستكردنەوەو گەشەپێدان و پێگەیاندن بوە."
 یەكگرتو بەشێك نەبوە لە لەگرفتەكانی هەرێمی كوردستان
ئاماژەی بەوەشکردوە، "یەكگرتو بە ئیلهام وەرگرتن لەشەریعەتی بەرفراوانی ئیسلام خزمەت بەگەل و وڵاتی خۆی دەكات و شانازی دەكەین كە خزمەتكاری گەل و وڵاتی خۆمانین، بەجۆرێک یەكگرتو بەشێك نەبوە لە لەگرفتەكانی هەرێمی كوردستان و بەپێی توانا بەشێك بوین لە چارەسەر."
نوێنەرانی ئێمە بەردەوام پێداگری لەمافی خەڵك دەكەن
ئەمینداری یەكگرتو دەڵێت، "نوێنەرانی ئێمە لەپەرلەمان و ئەنجومەنەكان بەردەوام پێداگری لەمافی خەڵك دەكەن و دژایەتی ستەم و گەندەڵی دەكەن."

نیشانەکردن

یەکگرتووی ئیسلامی