پیاوێك دوای كوشتنی هاوسه‌ری كوڕه‌كه‌ی، كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

08:15 - 20/02/2022

4203جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، پیاوێك له‌شاری هه‌لیلانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری كوڕه‌كه‌ی كوشتوه‌، كۆتایی به‌ژیانی خۆشی هێناوه‌ و به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانیش، "هۆكاره‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی گوندی (زه‌رده‌ڵان) سه‌ر به‌ شاری هه‌لیلان به‌ ناوی تاهیره‌ شه‌فیعی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌لایه‌ن خه‌زورییه‌وه‌ كوژرا.

 كه‌م خه‌سره‌و زه‌فه‌ری ته‌مه‌ن 52 ساڵ دوای كوشتنی تاهیره‌ شه‌فیعی هاوسه‌ری كوڕه‌كه‌ی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، كه‌م خه‌سره‌و زه‌فه‌ری ته‌مه‌ن 52 ساڵ دوای كوشتنی تاهیره‌ شه‌فیعی هاوسه‌ری كوڕه‌كه‌ی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌، هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كه‌ش، بۆ كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی ساڵی 2021دا نزیكه‌ی 43 ژن له‌ شاره‌ جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ كوژراون

هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئاماری تۆماركراو له‌ ناوه‌ندی ئامار و به‌ڵگه‌نامه‌كان، له‌ ماوه‌ی ساڵی 2021دا نزیكه‌ی 43 ژن له‌ شاره‌ جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ كوژراون كه‌ 23 حاڵه‌تیان به‌ هۆی كێشه‌ی خێزانی بون.

نیشانەکردن

كوشتن