خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی هه‌ینی بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و له‌ناوچه شاخاویه‌كانیش به‌فرده‌بارێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن رایگه‌یاند، پیشبینی ده‌كرێت سبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئاسمانی هه‌رێم بگۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی نمه باران به شێوه‌ی پچڕپچڕ له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆدا به‌تایبه‌ت له سنوری دهۆك و هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕین هه‌روه‌ها به‌فرێكی كه‌م له ناوچه شاخاویه سنوریه‌كان ده‌بارێت.
له ناوچه‌كانی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك و گه‌رمیان ئاسمان هه‌وری ته‌واو و نیمچه هه‌ور ده‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له ناوچه‌كانی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك و گه‌رمیان ئاسمان هه‌وری ته‌واو و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك دڵۆپه باران، هه‌روه‌ها خێرایی با 10 تا 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، پله‌كانی گه‌رما 3 پله نزم ده‌بنه‌وه، زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارینیش له سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچه‌شاخاویه‌كانی ده‌بێت.