خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتمانی بۆ پاراستنی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگا خێراكان له ئه‌مریكا "NHTSA" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 354 شۆفێر ریپۆرتیان له ئۆتۆمبێلی تێسلا له‌جۆری "تێسلا 3 ، تێسلا Y" داوه، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ لێكۆڵینه‌وه له 416 هه‌زار ئۆتۆمبێلی تێسلا پێكهێناوه.
به پێی تۆڕی هه‌واڵی Reuters، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتمانی بۆ پاراستنی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگا خێراكان له ئه‌مریكا ناسراو به "NHTSA" رایگه‌یاندوه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمیان بۆ لێكۆڵینه‌وه له 416 هه‌زار ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای تێسلا پێكهێناوه، كه به وته‌ی شۆفێرانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه، ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌كاتی رۆیشتندا برێك ده‌گرێت و ده‌وه‌ستێت، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر رێگای خێرا بۆ دروستكردون.
ئه‌و سیستمه‌ی تێسلا ناوی لێناوه "ئه‌وتۆ-پایڵت"، كێشه‌ی تێدا دروستبوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان شۆفێرانیان له‌وه ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه ئه‌و سیستمه‌ی تێسلا ناوی لێناوه "ئه‌وتۆ-پایڵت"، كێشه‌ی تێدا دروستبوه و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ روداوێكی نه‌خوازراو روبدات چالاك ده‌بێت.
له چه‌ند خوله‌كێكی كه‌مدا خێراییه‌كه‌ی له 128 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بو به 111 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشمانی بۆ پاراستنی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگا خێراكان ئاشكرایكردوه، "شۆفێران له ریپۆرتهكانیاندا باسیان لهوهكردوه كه كاتێك له سه‌ر رێگای خێرا ده‌ڕۆن، به‌بێ ئه‌وه‌ی خێرای دیاریكراو تێبپه‌ڕێنن له خێرای 128 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ئه‌و سیستمه چالاك ده‌بو و به شێوه‌یه‌ك برێكی ده‌گرت كه ئازاری زۆری پێگه‌یاندون و له چه‌ند خوله‌كێكی كه‌مدا خێراییه‌كه‌ی له 128 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بو به 111 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و به‌شێك له شۆفێران زیانی زۆریان پێگه‌یشتوه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرایان له‌و باره‌یه‌وه پێكهێناوه و لێكۆڵینه‌وه له 416 هه‌زار ئۆتۆمبێل تا كێشه‌ی ئه‌و برێكه له ناكاوه له‌لایه‌ن تێسلاوه رونبكرێته‌وه و ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوش تێسلا 578 هه‌زار و 608 ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی له بازاڕه‌كاندا كشانه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌رنشینان كێشه‌ی ته‌كنیكی زۆریان بۆ دروستبوه له هه‌ندێك له سیستمه‌كانی نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا.