ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکرد

09:38 - 17/02/2022

3301جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکرد، بە ئامانجی توندکردنەوەی پەیوەندی نێوان بەکار‌هێنەرانی تۆڕەکەی.

ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی نوێی راگەیاندوە

پێگەی ئینگادجێت بڵاویکردوەتەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی نوێی راگەیاندوە، کە لە رێگەیەوە دەتوانیت لایک بنێریت بۆ ستۆری هاوڕێکانت لەماوەی 24 کاتژمێردا.

لەپێشتردا تەنها رێگە بۆ ناردنی کاردانەوەکان"ریئاکت"لەناو ئینستاگرامدا ناردنی نامە بو

لەپێشتردا تەنها رێگە بۆ ناردنی کاردانەوەکان"ریئاکت"لەناو ئینستاگرامدا ناردنی نامە بو، جگە لەخودی بەکارهێنەرەکەش کەس نەیدەتوانی بزانێت چەند کەس ستۆرییەکانیان بە دڵ بوە یان بە پێچەوانەوە.
ئینستاگرام بەوە ناسراوە بەشێوەی خولی تایبەتمەندی بچوک بۆ تۆڕەکەی زیاددەکات، وەک توانای لابردنی وێنەیەک لەناو ئەلبومێکدا یان بڕینی پارچەیەک لەناو گرتە ڤیدیۆییەکدا و چەندین تایبەتمەندی دیکەش.

بەگوێرەی ئامارێکی ساڵی 2021، تۆڕەکە 1.074ملیار بەکارهێنەری لەسەرانسەری جیهاندا هەیە، لەو ژمارەیەش 500ملیۆنیان بەشێوەی رۆژانە چالاکن و پۆست و ستۆری بڵاودەکەنەوە.