به‌غدا؛ ته‌رمی ژنێك به‌سوتاوی دۆزرایه‌وه‌

08:06 - 16/02/2022

1165جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ته‌رمی ژنێك  به‌سوتاوی له‌ ڕۆژئاوای به‌غدا دۆزرایه‌وه‌، كە ناسنامەكەی نەناسراوە.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ته‌رمی ژنێكیان به‌سوتاوی له‌ناو زبڵدانێكی ناوچه‌ی ره‌حمانیه‌ی شوعله‌ی رۆژئاوای به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری به‌غدا كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری و رێكاره‌ یاساییه‌كان.

ا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌یه‌وه‌ جه‌سته‌ی شێواوه‌

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌یه‌وه‌ جه‌سته‌ی شێواوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ به‌مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ و ده‌رخستنی هۆكاری روداوه‌كه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی دیار نیین و نازانرێت ئه‌و ژنه‌ كێیه‌، ته‌رمه‌كه‌ له‌ پزیشكی دادی ماوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی به‌خاكسپاردنی نه‌دراوه‌.

نیشانەکردن

كوشتن