خەندان-
یەكگرتوی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە تێبینی و ڕەخنە لە سەر ئەدائی حكومەتی هەرێم هەیە سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و غاز، بەڵام دەخوازن دەسەڵاتی دادوەری باڵاو دادگای فیدراڵی عێراقیش هاوكاربن بۆ سەقامگیری گشتی و چارەسەری گرفتەكان، داواش دەکەن بەغدا و هەولێر هەردولا بەگیانی چارەسەر مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكان بكەن.
بە نیگەرانیەوە دەڕوانینە ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی عێراق
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "وێڕای بونی چەندین تێبینی و ڕەخنە لە سەر ئەدائی حكومەتی هەرێم، سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و غاز و شێوەی مامەڵەی لەگەڵ گرفتە هەڵواسراوەكانی لەگەڵ بەغدا، بە نیگەرانیەوە دەڕوانینە ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بەپرسی نەوت و غاز كە ساڵانێكە فەرامۆش كراوەو لەم كاتە هەستیارەدا وروژێنراوە، دەخوازین دەسەڵاتی دادوەری باڵاو دادگای فیدراڵی بەڕێز هاوكاربن بۆ سەقامگیری گشتی و چارەسەری گرفتەكان."
چارەسەر بەڕێگەی دەستوری و مرونەتی سیاسی دەكرێت
ئەوەش هاتوە، "بەڵێ گرفت هەیە، شپرزی و نارێكی هەیە، بەڵام چارەسەر بەڕێگەی دەستوری و مرونەتی سیاسی دەكرێ و پێویستە هەردولا (حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی) هەنگاوی جدی بنێن بۆ چارەسەری عەمەلی.. ئێمەش لەیەكگرتوی ئیسلامی كوردستان خوازیارین هەردولا بەگیانی چارەسەر مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكان بكەن، دۆخی وڵات و ناوچەكە بەرگەی گرژی نانەوەی زیاتر ناگرێت ."
دەستوری وڵات ئەرك و مافی هەمولایەكی دیاری كردوە
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتو ئەوەشی خستوەتەڕو، دەستوری وڵات ئەرك و مافی هەمولایەكی دیاری كردوە و دەتوانێ هەموان بكاتەوە لەسەر "سفرەی هاوڵاتی بونی یەكسان و پاراستنی سیستەمی فیدراڵی عێراق."
یاسای نهوت و غازی ههرێمی كوردستان دهستوری نییه
ئەوەش لەکاتێکدایە دادگای فیدڕاڵی عێراق له كۆبونهوهی رۆژی 15ی شوباتدا، بڕیاریدا كه یاسای نهوت و غازی ههرێمی كوردستان دهستوری نییه و سهرپێچی دهستوری فیدڕاڵیه، بۆیە حكومهتی ههرێمی كوردستان پابهند كرا به رادهستكردنی تهواوی داهاتهكانی نهوت به بهغدا.