ژنێكی ته‌مه‌ن 51 ساڵ كوژرا

11:32 - 14/02/2022

17215جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ له‌ڕوداوێكی ته‌قه‌كردندا ژنێكی ته‌مه‌ن  51 ساڵ كوژرا و له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ش، دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
 
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه‌، سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای ڕانیه‌ له‌ نزیك پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل ڕوداوێكی ته‌قه‌ كردن ڕویدا له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك به‌ناوی (پ، ن، م) له‌ ڕه‌گه‌زی مێ له‌ دایكبوی ساڵی 1971 پیشه‌ ژنی ماڵ دانیشتوی ناحیه‌ی پیرزینی شاری هه‌ولێر كوژرا.

له‌ئێستادا دو كه‌س به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ ده‌ستگیركراون
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ئێستادا دو كه‌س به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ ده‌ستگیركراون لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.
ته‌رمی ئه‌و ژنه‌ كوژراوه‌ دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی توێكاری له‌ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه‌ ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌ 
پۆلیسی راپه‌ڕین باسی له‌وه‌شكردوه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ كرایه‌وه‌، ته‌رمی ئه‌و ژنه‌ كوژراوه‌ دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی توێكاری له‌ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه‌ ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.

نیشانەکردن

كوشتن