مسته‌فا كازمی و موقته‌دا سه‌در كۆبونه‌وه‌

09:06 - 14/02/2022

3932جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نه‌جه‌ف، له‌حه‌نانه‌ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كۆبوه‌وه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكیشدا ره‌وتی سه‌در بڵاویكرده‌وه‌، "نه‌ رۆژهه‌ڵاتی و نه‌ڕۆژئاوایی، بەڵكو حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی حه‌نانه‌ی كردوه‌ و كۆبونه‌وه‌یه‌كی داخراوی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌نجامداوه‌. 

نه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی و نه‌ ڕۆژئاوایی، بەڵكو حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "نه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی و نه‌ ڕۆژئاوایی، بەڵكو حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی".

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ نه‌جه‌ف و زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌ ئه‌نجامدا و جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی، "له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی و له‌ناوخۆی عێراقیشدا قه‌یران هه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانانه‌ش هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێت دودڵی و نائومێدی و بێمتمانه‌یی له‌نێوان پێكهاته‌كان دروستبكه‌ن".