به‌غدا؛ كچێك دایكی خۆی كوشت

10:48 - 12/02/2022

4937جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له‌ڕێگه‌ی ده‌مانچه‌وه‌ ته‌قه‌ی له‌دایكی كردوه‌ و كوشتویه‌تی، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش باری ده‌رونی ئه‌و كچه‌ تێكچوه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له‌ناوچه‌ی غه‌زالیه‌ی به‌غدا كچێكی له‌دایكبوی ساڵی 2003 ته‌قه‌ی له‌دایكی كردوه‌ كه‌ له‌دایكبوی ساڵی 1981ه‌ و چه‌ند گوللـه‌یه‌كی له‌سكی داوه‌، پاش ئه‌وه‌ی به‌په‌له‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ مردوه‌.

هێزێكی ئه‌منی راسته‌وخۆ گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و كچه‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه‌

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند، هێزێكی ئه‌منی راسته‌وخۆ گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و كچه‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه‌، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا به‌ئاشكرا دانی به‌وه‌داناوه‌ كه‌ دایكی كوشتوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و روداوه‌ به‌رده‌وامه‌، كچه‌كه‌ش له‌دۆخێكی ده‌رونی خراپدایه‌ و له‌ئێستادا به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه‌.

نیشانەکردن

كوشتن