خەندان-
به‌رپرسانی كۆمپانیای تویته‌ر رایانگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌ران هه‌ژماره‌كانیان له‌ده‌ستداوە، به‌ڵام لەئێستادا به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌توانن ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه به‌كاربهێننه‌وه، كه هۆكاره‌كه‌ی دروستبونی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی بوه.
ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن كار به‌و ئه‌پلیكه‌یشنه بكه‌نه‌وه
به‌پێی تۆری هه‌واڵی Sky News به‌رپرسانی كۆمپانیای تویته‌ر
رایانگه‌یاندوه، پاش وه‌ستانی تۆڕی كۆمه‌ڵایاتی تویته‌ر به‌هۆی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه، دوباره جارێكی دیكه ده‌ستیان به‌كاركردن كردوه‌ته‌وه و ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن كار به‌و ئه‌پلیكه‌یشنه بكه‌نه‌وه.
زیاتر له 15 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر ریپۆرتی كارنه‌كردنیان له ئه‌پلیكه‌یشنی تویتهرداوه
له‌لای خۆشییه‌وه وێبسایتی چاودێریكردنی گڵیچه ته‌كنیكییه‌كان ناسراو به "Down detector"
رایگه‌یاندوه، ته‌نها له 24 كاتژمێری رابردودا زیاتر له 15 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری ئه‌پلیكه‌یشنی تویته‌ر له رێگای ئاپستۆر، پله‌ی ستۆر و ئیمێڵه‌وه، ریپۆرتی كارنه‌كردنیان له ئه‌پلیكه‌یشنی تویتهرداوه.
10%ی ریپۆرتهكان به‌هۆی كێشه‌ی هێڵه‌كانی ئنتەرنێتهوه بوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌كارهێنه‌ران نه‌ك ته‌نها روبه‌ڕوی وه‌ستانی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ی تویته‌ر بونه‌ته‌وه به‌ڵكو هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانیش ئه‌كاونته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو له ده‌ستداوه و تویته‌ر داوای دروستكردنی هه‌ژماری دیكه‌ی لێكردون، به‌شێوازێك له 50% ریپۆرتهكان له وێبسایته‌كان، 40% ریپۆرتهكان له خودی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه و 10% ی ریپۆرتهكانی تریش به‌هۆی كێشه‌ی هێڵه‌كانی ئنتەرنێتهوه بوه.