نوسراوەکانی سەر جۆرە پسکیتێک هەرا دەنێتەوە

12:57 - 12/02/2022

18980جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوسراوەکانی سەر پسکیتێک لە مەغریب بوەتەجێگەی مشتومڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێکیان دەڵێن، نوسراوەکان لەگەڵ کلتور و ئادابی کۆمەڵگەی ئیسلامی و مەغریبیدا یەکناگرێتەوە و رەشتی کۆمەڵگە بەئامانج دەگرن.

لەسەر بەرگی پسکیتەکە نوسراوە خۆشم دەوێیت و تۆ هەمیشە لە دڵمدایت
پسکیتی "ميروندينا" لەلایەن کۆمپانیای "بیمبۆ" لە مەغریب دروست دەکرێت، لە بەرگی پسکیتەکەدا وێنەیەکی دو مێرمنداڵی کچ و کوڕ دەردەکەون و دەستەواژەکانی "خۆشم دەوێیت، ناتوانم لە بیرت بکەم، بیرم کردبوی و تۆ هەمیشە لە دڵمدایت" نوسراون.
ئەو دەستەواژانە منداڵان فریو دەدات و دژی کلتوری کۆمەڵگەیە
بەشێک لە هاوڵاتیانی مەغریب داوای بایکۆتکردنی ئەو پسکیتەکە دەکەن و دەڵێن، ئەو دەستەواژانە منداڵان فریو دەدات و دژی کلتوری کۆمەڵگەیە، هەروەها ژمارەیەک لە دوکاندارەکانیش رەتیانکردوتەوە ئەو پسکیتە بفرۆشن.
داوا دەکەن کۆمپانیاکە بەرگی پسکیتەکان بگۆڕێت
هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش هەڵمەتێک بۆ بایکۆتکردنی پسکیتەکە بڵاوکراوەتەوە بەناو نیشانی "بایکۆتی _ ميروندينا" بەمەبەستی ناچارکردنی کۆمپانیاکە بۆ گۆڕینی بەرگی پسکیتەکان.
کاریگەری لەسەر منداڵان و هەرزەکاران دەبێت 
ئەوانەی بانگەشەی بایکۆتی بەرهەمەکە دەڵێن، ئەو بەرهەمە کاریگەری لەسەر منداڵان و هەرزەکاران دەبێت و بایکۆتکردنی "ئەرکێکی ئەخلاقییە".

نیشانەکردن

جۆراوجۆر مەغریب