خه‌ندان-
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌په‌یامێكدا داوای له ئه‌ندامانی ره‌وته‌كه‌ی و عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق كرد، دان به‌خۆیاندا بگرن و هه‌وڵبده‌ن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی له پارێزگای میسان راشیگه‌یاند، "به‌دواداچون بۆ روداوه‌كانی تیرۆركردن و كوشتن له پارێزگاكه ده‌كه‌ین".
موقته‌دا سه‌در له‌وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك پرسیاری تایبه‌ت به بارودۆخی ئه‌منی پارێزگای میسان و ئه‌و روداوانه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردودا له‌و پارێزگایه رویاندا رایگه‌یاندوه، "ئێمه به‌دواداچون ده‌كه‌ین و گوێبیستی سه‌رجه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان كه له‌م ڕۆژانه‌دا روداوه‌كانی تیرۆركردن و كوشتن له پارێزگای میسان و به‌ئامانجگرتنی كه‌سایه‌تییه مه‌ده‌نی و حكومییه‌كان زیادی كردوه".
هێرشبه‌ران ئامانجیان ناسه‌قامگیركردنی بارودۆخی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی پارێزگاكه‌یه
باسی له‌وه‌شكردوه، هێرشبه‌ران ئامانجیان ناسه‌قامگیركردنی بارودۆخی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی پارێزگاكه‌یه و ده‌یتنه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌وه، ئاژاوه له‌نێوان رۆڵه‌كانی پارێزگاكه دروستبكه‌ن، به‌تایبه‌تیش كێشه و ئاڵۆزی له‌نێوان هۆزه‌كاندا بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی رابكێشن و بارودۆخه‌كه تێكبده‌ن".
دان به‌خۆیاندا بگرن و هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی پارێزگای میسان بده‌ن
موقته‌دا سه‌در داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نگر و ئه‌ندامانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و سه‌رجه‌م هاوڵاتیان كردوه، دان به‌خۆیاندا بگرن و هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی پارێزگای میسان و پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی پارێزگاكه بده‌ن.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای میسان رایگه‌یاند، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ پارێزگای میسان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌غدا، له روداوێكی ته‌قه‌كردندا، ئه‌مشه‌و كه‌ڕاڕ ئه‌بو ره‌غیف فه‌رمانده له سه‌رایاسه‌لام كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت تیرۆركرا و خێزانه‌كه‌شی به‌سه‌ختی برینداربو.